له‌میانه‌ى به‌شدارى كردنى له‌زیندو كردنه‌وه‌ى رۆژى جیهانى په‌نابه‌ران كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژى 20 ى حوزیرانى هه‌موو سالێك كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ى گشتى یه‌وه‌ له‌ ساڵى 2001 وه‌ ئه‌و رۆژه‌ ده‌ست نیشان كردوه‌و سه‌رۆكى ده‌سته‌ ( ضياء بطرس صليوا) تیشكى خسته‌ سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكى تایبه‌ت به‌ ژیان و گوزه‌رانى په‌نابه‌ران ، وه‌ وتى هیچ شوێنیك نابیته‌ ئه‌و وڵاته‌ى خۆیان كه‌ تێیدا ده‌ژین وه‌ له‌ده‌ره‌نجامى سیاسه‌تى خراپى ده‌سه‌لاتداران و نه‌بونى ئاسایش و سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان ناچار ده‌بن ته‌نانه‌ت زۆرجار خۆیان ئه‌و وڵاتانه‌ى خۆیان به‌جێ ده‌هێڵن و له‌پێناو سه‌لامه‌تى خۆیان و منداڵه‌كانیان ده‌چنه‌ وڵاتى تر كه‌ سه‌لامه‌ت بن و دووربن له‌توندوتیژى .
له‌ته‌وه‌رێكى تردا سه‌رۆكى ده‌سته‌ تیشكى خسته‌ سه‌ر رۆلى ده‌سته‌ بۆ به‌دوا داچونى كێشه‌كانى پێكهاته‌كان و وتى ئێمه‌ ساڵانه‌ له‌راپۆرتى ده‌سته‌ به‌ووردى تیشكمان خستۆته‌ سه‌ر پێداویستیه‌كان و بۆ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به‌رز كردۆته‌وه‌.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ كه‌ نوێنه‌رانى چه‌ندان رێكخراوى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌رانى كه‌مپه‌كان ئاماده‌ بون و به‌شداریان كردو له‌كۆبونه‌وه‌ كێشه‌و داواكاریه‌كانى خۆیان پێشكه‌ش كردو ئاماژه‌یان به‌زۆر بابه‌ت كرد كه‌ رۆژانه‌ رووبه‌رویان ده‌بێته‌وه‌.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ سه‌رۆكى ده‌سته‌ وێراى ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى دانه‌وه‌و له‌هه‌مان كات تیشكى خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى وتى به‌داخه‌وه‌ له‌ ئێستادا ژماره‌یه‌ك منداڵى بێ سه‌رپه‌رشت بونیان هه‌یه‌و كه‌ كاریگه‌رى نه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانیان له‌داهاتوو.

Share This