ئه‌مرۆ له‌دیوانى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ (ضياء بطرس صلیوا) سەرۆکى دەستە ، پێشوازى كرد له‌ پسپۆڕى نێوده‌وڵه‌تى و ڕاوێژكارى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ( غاندى امین) له‌دیداره‌كه‌ ناوبراو ئاماژه‌ى به‌چه‌ند پرسێكى گرنگ كرد و وتى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگادارى كارو چالاكى یه‌كانى ده‌سته‌م به‌تایبه‌ت هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى ده‌سته‌ بۆ پرسه‌كانى مافى مرۆڤ وئینجا باسى رۆڵى ده‌سته‌و ئاستى هه‌ماهه‌نگى كرد له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ى تایبه‌ت به‌مافى مرۆڤ كه‌ بۆ ئه‌و قۆناغه‌ى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سته‌ش گرنگن ئاماژه‌شى به‌وه‌ كرد له‌نزیكه‌وه‌ ئاگادارى ره‌وشى هه‌رێمى كوردستانم و كاره‌كانى ده‌سته‌ى به‌رز نرخاند كه‌ له‌و قه‌یران و بارودۆخه‌ بۆته‌ مینبه‌رى هه‌موو پێكهاته‌و ئایین و نه‌ته‌وه‌كان بئ جیاوازى وه‌سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ و ئایینده‌ى پێكهاته‌ ئایینیه‌كانى وه‌ك ( مه‌سیحى و ئێزیدیه‌كان ) به‌تایبه‌ت دواى ئه‌و كاره‌ساته‌ى له‌ دواى حوزیرانى ساڵى 2014 وه‌ به‌سه‌ریان هات و وتى جێگه‌ى نیگه‌رانیه‌ كه‌ ده‌بیستین به‌شێكى زۆرى ئه‌وان كۆچ ده‌كه‌ن
ئینجا وتى مه‌به‌ستمانه‌ رشاو سه‌رنجى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ بزانین سه‌باره‌ت به‌كارو ئه‌ركى كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤى عێراق و ئاستى په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ڕِِِه‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ .
دواتر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ به‌ ووردى تیشكى خسته‌ سه‌ر كاره‌كانى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ و ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م كاره‌كان به‌گشتى و ئه‌وانه‌ى به‌ده‌ست هاتون و وتى سه‌ره‌راى ئه‌و قه‌یرانه‌ى به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هات له‌ ڕووى ئابوریه‌وه‌ به‌ڵام وه‌ك ده‌سته‌ توانیومانه‌ درێژه‌ به‌كارو چالاكیه‌كانمان بده‌ین و رۆڵى خۆمان هه‌بوه‌ له‌ چاودێرى و به‌دوا داچونى ره‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ و له‌درێژه‌ى باسه‌كه‌ى وتى سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ نێوده‌وله‌َتیه‌كان و ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان باشه‌و ته‌نانه‌ت له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانىل (undp)(unops) پرۆژه‌مان هه‌یه‌ وه‌ په‌یوه‌ندیشمان له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراق له‌ هه‌ندێك ئاست هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بوه‌و كارى هاوبه‌شمان پێكه‌وه‌ كردوه‌و به‌ڵام هێشتا وه‌ك پێویست نیه‌و له‌ ئایینده‌ ده‌بێ رێكبخرێت و په‌یوه‌ندیه‌كان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى ده‌ره‌وه‌ ناوه‌ۆخ بێت به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته‌ به‌به‌شدارى له‌كۆرو كۆبونه‌وه‌كان به‌ناوى شاندى عێراق تایبه‌ت به‌مافى مرۆڤ كه‌ ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ له‌زۆربه‌ى ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ بئ به‌شكراوه‌و ئه‌وه‌ش به‌شێكه‌ له‌پێشیل كردنى ده‌ستورى عێراق چونكه‌ گه‌لانى هه‌رێمى كوردستان شایسته‌ى ژیان و گه‌یشتنن به‌مافى خۆیان ، وه‌ دواتر ئاماژه‌ى به‌ ڕه‌وشى پێكهاته‌كان كردوو وتى ئه‌وه‌ى به‌سه‌ریان هات كۆمه‌ڵكوژى و له‌ناوبردن بوو به‌ ئامانجى ره‌ش كردنه‌وه‌ى مێژوو شارستانیه‌تى هه‌زاران ساڵه‌ى ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و ئایینانه‌ له‌ناوچه‌كه‌.

Share This