ئه‌م وتانه‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) له‌میانه‌ى پێشوازى كردنى هات له‌شاندێكى قونصولیه‌ى به‌ریتانى له‌عێراق خاتوو ( كلاودیات بریت ) به‌رپرسى به‌شى مافه‌كانى مرۆڤ له‌قونصولیه‌و خاتوو (رحمه‌ اسماعیل) له‌قونصولیه‌ى به‌ریتانى له‌شارى هه‌ولێر كه‌ رۆژى 29/5 به‌مه‌به‌ستى ئاشنا بون به‌كاره‌كانى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ و ره‌وشى مافى مرۆڤ له‌هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى دیوانى ده‌سته‌یان كردبوو.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ به‌ووردى تیشكى خسته‌ سه‌ر قۆناغه‌كانى دروست بونى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو باشتر كردنى ره‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ و ئه‌و دۆسیانه‌ى ده‌سته‌ كارى له‌سه‌ر كردوه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته‌ به‌ كاركردن له‌سه‌ر چه‌ند یاسایه‌كى گرنك له‌بوارى مافه‌كانى مرۆڤ و پێشكه‌ش كردنى چه‌ندان یاساى ترو هه‌وڵ دان بۆ هه‌موار كردنه‌وه‌ى هه‌ندێ یاسا كه‌ پێشیلكارى مافه‌كانى مرۆڤ و چین و توێژه‌كانه‌و به‌شێك له‌و یاسایانه‌ ده‌گه‌ریته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌مى رژێمى له‌ناو چو كه‌ هێشتا كارى پێ ده‌كرێت.
وه‌ وتى به‌هۆى ئه‌وه‌ى هێشتا هه‌رێم به‌شێكه‌ له‌عیراقى فیدراڵى بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و یاسایانه‌ جێ به‌جێ بكات وه‌ به‌پێ ى ده‌ستوریش بۆى هه‌یه‌ خۆى یاساى تر ده‌ربكات به‌مه‌رجه‌ى پێچه‌وانه‌و دژ نه‌بێت له‌گه‌ل ئابورى ده‌وڵه‌ت و به‌روبوم سیسته‌م و پیچه‌وانه‌ى برگه‌كانى ده‌ستور نه‌بێت ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ى بۆى هه‌یه‌ یاسایه‌ك ده‌ربكات كه‌ بونى نه‌بێت له‌عیراق وه‌ك یاساى مافى پاراستنى پێكهاته‌كان ژماره‌ 5 ساڵى 2015 و یاساى كارى رۆژنامه‌نوسان .
وه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌به‌راورد هه‌نگاوى باشى بریوه‌ بۆ پێش خستنى ره‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ و چه‌ند قۆناغێكى بریوه‌ به‌وه‌ى كه‌ له‌هه‌رێم ململانێ ى ئایینى و تائیفى بونى نیه‌ و چه‌ندان یاساى باش ده‌ركراوه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ش ماناى ئه‌وه‌ نیه‌ ئه‌وه‌ له‌ ئاست ویستى ئێمه‌ بێت به‌ڵكو ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ زیاتر به‌ره‌و پێشتر بچێت و مافه‌كان پارێزراو بن.
له‌درێژه‌ى باسه‌كه‌ى دا سه‌رۆكى ده‌سته‌ تیشكى خسته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌سته‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ نێو ده‌وله‌تیه‌كان و ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌پێناو به‌ره‌و پیش خستنى په‌یوه‌ندیه‌كان بۆ باشتر كردنى ره‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ
وه‌ ده‌سته‌ مه‌به‌ستیه‌تى ئه‌و په‌یامه‌ بگوازێـته‌وه‌ بۆ جهانى ده‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر ره‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ له‌هه‌رێمى كوردستان به‌شه‌فافى و راستگۆیى. وه‌ وتى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێویستمان به‌هاوكارى رێكخراوه‌ نێوده‌وله‌تیه‌كان ولاتانى پێشكه‌وتوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌و په‌یامه‌ى مه‌به‌ستمانه‌ بۆ باشتر كردنى ره‌وشى مافى مرۆڤ له‌هه‌رێم هاوكارمان بن.
وه‌ وتى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ زۆر ئه‌ركى له‌سه‌ره‌و ماوه‌ بیكات و به‌رده‌وامین له‌هه‌وڵه‌كان به‌تایبه‌ت بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى هه‌ندێ یاسا چونكه‌ یاسا سه‌رچاوه‌ى پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤه‌ له‌وانه‌ش یاساى سزاى له‌ سێداره‌دان به‌لاى ئێمه‌وه‌ گۆرین و هه‌موار كردنه‌وه‌ى گرنگه‌.
له‌كۆتاییدا شاندى میوان جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌و كردنى په‌یوه‌ندیه‌كان كرده‌وه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ لاى خۆیانه‌وه‌ په‌یامى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ ده‌گه‌یننه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن هاوكارى ده‌سته‌ بن بۆ پیش خستنى كاره‌كان و پته‌و كردنى په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ جیهانى ده‌روه‌.

Share This