راگەیاندنى دەستە.٢٥/٥
له‌میانه‌ى مانه‌وه‌ى له‌ پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆف (ضياء بطرس صليوا) چاوى كه‌وت به‌و كچه‌ تاقانه‌یه‌كى رزگاربوى هه‌له‌بجه‌ به‌ناوى ( چرۆ هه‌له‌بجه‌یى)و له‌نزیكه‌وه‌ گوێ بۆگرت .
شایه‌نى باسه‌ ئه‌و كچه‌ له‌دیداره‌كه‌ كه‌ وه‌ك سكاڵا پێشكه‌شى كرد به‌سه‌رۆكى كرد وتى من هه‌موو رۆژ له‌چاوه‌ڕوانى كه‌س و كارمدا بومه‌ به‌خه‌مه‌وه‌ سه‌ر ده‌نێمه‌وه‌ به‌ڵام له‌ ئێستادا خه‌مه‌كه‌مان قورستر بوه‌ ئه‌ویش دواى دۆزینه‌وه‌ى كچێك له‌وڵاتى ئێران به‌ناوى (سارا) كه‌ دواى پشكینینى (DNA) به‌گوێره‌ى ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى ده‌رچوو كه‌ ئه‌وه‌ خوشكى ئێمه‌یه‌و زۆر خۆشحاڵ بوین و خه‌ریك بوو خه‌مه‌كانمان بیر بچێته‌وه‌ به‌ڵام دواى ماوه‌یه‌ك و به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى ده‌رچوو پشكنینى كچێكى تریش كه‌ دۆزرابۆوه‌ هه‌ڵه‌ بوه‌ وه‌ ئیتر ئه‌و خوشكه‌ى ئێمه‌ش گومان له‌سه‌ر پشكنینه‌كه‌ى دروست بوو ئیتر بڕیارى دا بگه‌رێـته‌وه‌ وڵاتى ئێران و ئاماده‌ نیه‌ بگرێـته‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان و له‌ ئێستاشدا سودمه‌نده‌ له‌ ئیمتیازو هاوكاریه‌كان وه‌ك منداڵه‌ دۆزراوه‌یه‌كى هه‌ڵه‌بجه‌و خوشكى ئێمه‌و گومانى لاى ئێمه‌ش دروست كردوه‌ كه‌ ئێ/ه‌ ئه‌و كێشه‌و هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌رێنینه‌وه‌ بۆ پشكینه‌ پزیشیه‌كه‌ بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین ئه‌و پشكنینه‌ دوباره‌ بێته‌وه‌و ئه‌و مافانه‌ بۆ ئێمه‌ بگه‌رێته‌وه‌.
دواتر سه‌رۆكى ده‌سته‌ وتى كه‌یسى منداڵه‌ ونبوه‌كان و گه‌ران به‌دوایان هیچى كه‌متر نیه‌ له‌كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌ چونكه‌ هه‌میشه‌ كه‌س و كاریان له‌چاوه‌روانى جگه‌ر گۆشه‌كانیان دان كه‌ ئێستا گه‌وره‌ بونه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم جگه‌ له‌وه‌ى هه‌موو هه‌وڵى خۆى بخاته‌ گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌یان به‌تایبه‌ت له‌وڵاتى ئێران كه‌ ئه‌وكات خه‌ڵكى ئه‌و شاره‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵاتن و له‌وێ مانه‌وه‌ له‌هه‌مان كاتدا پێویسته‌ له‌كاتى دۆزینه‌وه‌ى مندالێك وه‌زاره‌تى ته‌ندورستى ووردتر بن له‌پشكنیه‌كانى (DNA) و به‌گوێره‌ى پێوه‌رو زانستى و سود بینین له‌وڵاتانى پێشكه‌وتو ئه‌و كه‌یسانه‌ یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌. بۆ ئه‌وه‌ى بۆ داهاتو كێشه‌ى تر دروست نه‌بێت و گومان لاى هاوڵاتى دروست نه‌بێت و خه‌مه‌كانیان گه‌وره‌تر نه‌بێت.
وه‌ به‌ڵێنى به‌ چرۆ هه‌له‌بجه‌یى دا كه‌ به‌دوا داچون بۆ ئه‌و كه‌یسه‌ بكات و نوسینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى راسپارد كه‌ سكاڵاى ئه‌و ژنه‌ وه‌ربگرن و به‌فه‌رمى به‌رزى بكه‌نه‌وه‌ تا لاى خۆمانه‌وه‌ كارى له‌سه‌ر بكه‌ین.

Share This