له‌درێژه‌ى به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى شارو شارۆچكه‌كان و نوسینگه‌كانى ده‌سته‌ له‌ رۆژى 25/5 سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) سه‌ردانى شارى هه‌له‌بجه‌ى شه‌هیدى كردوو سه‌ره‌تا سه‌ردانى مۆنیۆمینتى شه‌هیدانى هه‌له‌بجه‌ى كردو به‌شه‌كانى ناو مۆنیۆمینتى به‌سه‌ر كرده‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ پێویسته‌ به‌ڵگه‌كان به‌شێوه‌ى زانستى پبارێزرێن و له‌ناوچون رزگار بكرێن . وه‌ وتى وه‌ك ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین له‌و باره‌وه‌ چونكه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ سومبولى قوربانى دان و زه‌قترین تاوانى مرۆییه‌ له‌سه‌رده‌ى رابردوو.
ئینجا دواتر له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه‌ بۆسه‌رۆكى ده‌سته‌ رێكخرابوو له‌لایه‌ن جێگرى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ به‌خێرهێنانى سه‌رۆك و شاندى ده‌سته‌ى كردو سه‌ردانه‌كه‌ى به‌گرنگ هه‌ژماركرد.
دواتر سه‌رۆكى ده‌سته‌ وتى ئه‌مرۆ هاتوین بۆ ئه‌وه‌ى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگادارى ره‌وشى ناوچه‌كه‌و كاره‌كان بین و هه‌ڵه‌بجه‌ش ره‌مزو ناسنامه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌.
دواتر وتى ئه‌مرۆ هاتوین كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژى جیهانى منداڵانى ونبو بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ئه‌و شاره‌ به‌یه‌كه‌وه‌ یادى ئه‌و منداڵه‌ ونبوانه‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌رۆژى كیمیابارانكردنه‌وه‌له‌ 16/3/1988 وه‌ ونبونه‌و تا ئیستا كه‌س و كاریان به‌دوایان ده‌گه‌رێن.
وه‌ وتى پێویسته‌ هه‌وڵه‌كان چڕتر بكرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و منداڵانه‌ش كه‌ ئێستا هه‌مووى ته‌مه‌نیان گه‌روه‌ بوه‌ به‌كه‌س و كاریان شاد ببنه‌وه‌.
وه‌ وتى پێویسته‌ هه‌ڵه‌بجه‌ زیاترى بۆ بكرێت و به‌ده‌ر بێت له‌قه‌یرانى ئابورى له‌بوارى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و گرنگى پێ دان چونكه‌ هه‌ر خۆى هه‌له‌بجه‌ ژینگه‌و شوێنه‌كه‌شى شیاوه‌ بۆ په‌ره‌پێدان و فراوان بون پرۆژه‌ى جیاواز.
دواتر وتى له‌سه‌ر هه‌مومانه‌ خزمه‌تىئه‌و شاره‌ بكه‌ین چونكه‌ تاوانه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ بو به‌رامبه‌ر ئه‌و شاره‌ تا ئه‌به‌د له‌بیرو هزرى هیچمان ناروات و هه‌موكات له‌گه‌ل خه‌ڵكى ئه‌و شاره‌ ده‌ژین وخۆشمان به‌ ئى ئه‌و شاره‌ ده‌زانین.
وتى شاره‌كه‌ هێشتا كه‌م و كوڕى زۆره‌و پێویستى به‌بونیات نانه‌وه‌و ئاوه‌دانى زیاتر هه‌یه‌ له‌هه‌مو به‌ش و سێكته‌ره‌كان و ده‌كرێ یاد كردنه‌وه‌ى ساڵانه‌ى ئه‌و رۆژه‌ بكرێته‌ هه‌لێك بۆ راكێشانى ده‌ستى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و هاوكارى كردن.

Share This