.
رۆژى ٢٥/٥شاندى باڵاى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ به‌سه‌رۆكایه‌تى (ضياء بطرس صليوا) سه‌رۆكى ده‌سته‌ ، سه‌ردانى نوسینگه‌ى مافى مرۆڤى هه‌ڵه‌به‌جه‌یان كردو له‌ستافى نوسینگه‌ كۆبونه‌وه‌.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكى ده‌سته‌ وتى هاتوین بۆ ئه‌وه‌ى گوێ له‌ئێوه‌ بگرین و له‌ره‌وشى خۆتان و ناوچه‌كه‌ بزانین و ئاگادارى ئه‌و پرس و بابه‌تانه‌ بین كه‌ له‌و ناچه‌یه‌ ده‌گوزه‌رێ.
دواتر وتى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌لاى ئێمه‌وه‌ گرنگى خۆى هه‌یه‌و هه‌میشه‌ مه‌به‌ستمان بوه‌ رۆڵ و خزمه‌تى زیاتر به‌و شاره‌ پێشكه‌ش بكه‌ین به‌تایبه‌ت به‌هۆى ئه‌وه‌ى پارێزگایه‌كى تازه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌و خاوه‌نى قوربانى دانێكى زۆره‌ به‌تایبه‌ت كاره‌ساتى كیمیابارانى ساڵى 1988 كه‌ تا ئه‌مرۆش له‌ناخى هه‌موان ده‌كولێته‌وه‌و له‌یادى ناكه‌ین.
ئینجا سه‌باره‌ت به‌ئه‌رك و كاركردنى فه‌رمانبه‌ران چه‌ند شى كردنه‌وه‌یه‌كى پێشكه‌ش كردن وتى ده‌زانین باوردۆخى ئابورى سه‌خته‌ بۆ سه‌ر ژیانى فه‌رمانبه‌ران به‌ڵام كارمه‌ندانى ئێمه‌ هه‌میشه‌ به‌حه‌زه‌وه‌ و زۆرجار له‌ئه‌ستۆى خۆیان كاریان كردوه‌ وه‌ك به‌شێك له‌ئه‌ركى مرۆییى كه‌ بڕوایان پێ یه‌تى.بۆیه‌ جێگه‌ى شانازى و خۆشحاڵى ئێمه‌یه‌و هیوامان وایه‌ ئه‌و بارودۆخه‌ش كۆتایى بێت و قه‌یرانى ئابوریش كۆتایى دێت.
ئینجا وتى ئێمه‌ ده‌زانین كه‌م و كوڕى هه‌یه‌ له‌زۆر بواردا به‌تایبه‌ت نه‌بونى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى رووبه‌روبونه‌وه‌ى توندوتیژى ژنان و بنكه‌ى گرتن و گواستنه‌وه‌و ناته‌واوى ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه‌ به‌ڵام پێویسته‌ حكومه‌ت و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به‌ جددى ئه‌و بابه‌ته‌ چاره‌سه‌ر بكات و ئێمه‌ش كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین .
له‌كۆتاییدا فه‌رمانبه‌ران وێراى خۆشحاڵى خۆیان به‌و سه‌ردانه‌ دواتر چه‌ندان و پێشنیارو بیرو بۆچۆنى خۆیان خسته‌ ڕوو .

Share This