ئه‌مڕۆ له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى به‌ ئاماده‌بونى ڕاوێژكارى ده‌سته‌ كرمانج عوسمان و به‌رێوه‌به‌رانى مافى مرۆڤ و به‌شى ئاواره‌و تیمى ڕاپۆرت و وته‌بیژى فه‌رمى ده‌سته‌ . (ضياء بطرس صليوا) سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ ڕأپۆرتى ڕه‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ بۆ ساڵى 2016 ى ڕاگه‌یاند له‌كۆنگره‌كه‌دا سه‌رۆكى ده‌سته‌ تیشكى خسته‌ سه‌ر ناوه‌رۆكى راپۆرته‌كه‌و وتى سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌هۆى قه‌یرانى دارایى یه‌وه‌ راپۆرته‌كه‌ دواكه‌وت به‌لام ئه‌وه‌ى گرنگه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر ناوه‌رۆكى راپۆرته‌كه‌ نه‌كردو توانیمان ئاماژه‌ به‌زۆربه‌ى پرسه‌ گرنگه‌كان بكه‌ین و راپۆرته‌كه‌شمان پێك هاتوه‌ له‌ 12 سێكته‌ر له‌سه‌ر كۆى پرس و بابه‌ته‌كانى ژیانى رۆژانه‌و چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگاوه‌ توانیومانه‌ جگه‌ له‌به‌دوا داچونى تیمه‌كانى خۆمان بۆ كێشه‌و پێشیلكاریه‌كان له‌هه‌مان كات سودمان له‌ راپۆرتى دام و ده‌زگاكان وه‌رگرتوه‌ كه‌ خۆیان بڵاویان كردۆته‌وه‌.
دواتر تیشكى خسته‌ سه‌ر كه‌یسه‌كان به‌ جیاو ئاماره‌كانى خسته‌ ڕوو به‌ وردى ڕونى كرده‌وه‌ وتى ره‌وشى ژنان و منداڵان هێشتا وه‌ك پێویست نیه‌و پێشیلكارى هه‌یه‌ و كاركردنى مندالان بونى هه‌یه‌ وه‌ له‌باره‌ى چاكسازیه‌كان وتى چه‌ندان منداڵ له‌گه‌ل دایكیان له‌ناو چاكسازیه‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و هیچ تاوانیان نیه‌.
ئینجا سه‌باره‌ت به‌سه‌روه‌رى یاسا وتى به‌داخه‌وه‌ هیچ به‌ره‌و پێش چونێك نیه‌ له‌جێ به‌جێ كردنى سه‌روه‌رى یاساو وتیشى ئه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ یاسامان نیه‌ به‌لكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ یاساى باش هه‌یه‌ به‌ڵام جێ به‌جێ ناكرئ وه‌ پاشكه‌ هه‌یه‌ له‌و باره‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ ئازادى راده‌بڕِین وتى هێشتا پێشیلكارى هه‌یه‌ بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نوسان و جیاكارى به‌رامبه‌ریان ده‌كرئ و ئاماره‌كانى خسته‌ ڕوو.
له‌باره‌ى ره‌وشى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تى وتى به‌داخه‌وه‌ بارودۆخى ژیانیان زۆر خراپه‌ به‌تایبه‌ت دواى كه‌م بونه‌وه‌ى موچه‌ به‌شێك له‌وان ژیانیان زۆر سه‌خت بوه‌و موچه‌كانیان به‌شى هیچ ناكات و ره‌وشیان باش نیه‌و پێویسته‌ هه‌رچى زووه‌ باش بكرێت.
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشى په‌روه‌رده‌ وتى هێشتا سئ ده‌وامى هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌رتى په‌روه‌رده‌ كردوه‌و له‌ئێستاد هه‌رێم پێویستى به‌ 2000 قوتابخانه‌ هه‌یه‌و دواتریش تیشكى خسته‌ كه‌رتى ته‌ندروستى و كه‌م و كوڕى یه‌كانى ڕوون كرده‌وه‌ به‌گشتى
له‌كۆتاییدا دواى تیشك خستنه‌ سه‌ر سێكته‌ره‌كانى ترى وه‌ك ره‌وشى كرێكاران و بازرگانى به‌مرۆڤ و پرسى جینۆسایدو ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئینجا ئاماژه‌ى به‌ راسپارده‌و پێشنیاره‌كان كرد.
له‌كۆتاییدا رۆژنامه‌نوسان به‌ پرسیار به‌شداریان كرد سه‌باره‌ت به‌ره‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ له‌هه‌رێمى كوردستان.

Share This