دوای ئەوەی هەواڵێک بڵاوو کرایەوە لە ( NRT) دەربارەی ژیانی هاوڵاتیەک کە ناوی تەواوی ( س ، ا ، ع ) ە لە دایک بووی ساڵی ۱۹۷۳ یە دەست بە جێ ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ هاته‌ سه‌رخه‌ت وبۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌  بەڕێوەبەری مافی مرۆڤی گەرمیان ڕاسپێردراو ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌ چەند جارێک پەیوەندی دەکاتە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە شاری کەلار ( گەرمیان حەمەی پوو ) پەیوەندییەکە وەرناگیریت و موبایلی ناوبراو دا خراو دەبیت و بەڕیوەبەری مافی مرۆڤی گەرمیان دواتر بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و شوێنی ناوبراو لە ریگای تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە داوا دەکات لە ناوبراو زانیاری بدات بۆ ئەوەی هەر ئەو شەوە سەردانی بکەن بەڵام دوای کاتژمێریک وەڵام دەداتەوە.ئه‌وه‌بو هه‌ر ئه‌وكات  جیگای بۆ دابین کراوبو لە لایەن بەڕێز ( صلاح كويخا ) سەرپەرشتیاری ئیداری گەرمیان و لە ریگای ( JCC) ەوە ، راستی ڕووداوو ژیانی ناوبراو ئه‌وه‌یه‌ كه‌  لە ساڵی ۲٠۱٤ دوای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ دەکریت توانای ئیش کردنی نامێنیت و کێشەی خیزانی بۆ دروست دەبیت و بەو هۆیەوە لە خیزانی جیا دەبیتەوە و خاوەنی کچێک و دوو کوڕەو خاوەن دوو براو دوو خوشکە و بە ئەسڵ خەلکی ساڵح ئاغایە کەوا کەسانیک وا باسیان کردوە کەسی نیە ئەمەش راست نیە , ئەوەش رەت دەکەینەوە بە بەردەوامی لەو جیگایە بووبیت بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ و به‌ڵكو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە ناو بازار جادری بۆ هەڵدراوە بە هۆی ئەوەی لە بەردەم دوکانیک بوە ئیزن دراوە دواتر لە ناو بارک و شوینە گشتیەکان بوە ماوەیەکیش لە خانویەکی فەرمانگەی ئاوی کەلار ماوەتەوە کە لە تەنیشت ئامادەی شەهید ئارامە و ئەم ماوەیە کە قاچی شکاوە بە ناچاری لەو جیگایە ماوەتەوە کە نمایش کرا , دەمانەویت ئەوە ئاشکرا بکەین ئیستا جاودیری ژیانی دەکەین و هەر ئەمڕۆش بەڕیوەبەری مافی مرۆڤی گەرمیان سەردانی کردوە و خۆشحالی خۆی دەربریوە بە سەردانەکەو نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه‌  دوای بڵاو بونەوەی ڤیدۆکە تەشهیری پی کراوە لە تۆرە کۆمەلایەتیەکان ، سوپاسی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی کرد بریاریشه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نوسینگه‌ی گه‌رمیانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری به‌رده‌وامی بكات.

Share This