. 2017/4/17 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تیمی خۆجێی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ مه‌به‌ستی خۆناساندن و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌ گه‌ڵ دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنوره‌كه‌ ، سه‌ردانی ؛ده‌زگای ژیان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ؛ی كر و له‌ لایه‌ن ده‌زگاكه‌وه‌ پێشوازییان لێ كرا و جه‌خت له‌ هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش كرایه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی بره‌ودانی زیاتر به‌ پراكتیزه‌ كردنی مافه‌كانی مرۆڤ. جێی ئاماژه‌یه‌ تیمی خۆجێی مافی مرۆڤ پێكدێت له‌ نوێنه‌ری لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تی نوسینگه‌مان و هاوشێوه‌ی ئه‌م تیمه‌ له‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ پارێزگاكانی هه‌ڵه‌بجه‌ و سلیمانی و هه‌ولێر و دهۆك پیچكهێنراوه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستان..

Share This