سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) رۆژی 10/10/2017 له‌دیوانی ده‌سته‌ پیشوازی كرد له‌ شاندێكی ڕێكخراوی حه‌مو ڕابی بۆمافه‌كانی مرۆڤ به‌سه‌رۆكایه‌تی (لویس مرقس) و له‌دانیشتتنێكدا ڕێكخراوه‌ باسی كارو چالاكی خۆیان كرد بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ له‌گه‌ل ڕێكخراوه‌ هاوپیشه‌كانیان تایبه‌ت به‌كاركردن له‌سه‌ر یاسای مافی پێكهاته‌كان ژماره‌ (5) ساڵی 2015 و له‌و باره‌وه‌ چه‌ندان سه‌رنج و پێشنیاریان ئاماده‌ كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی داهاتوو هه‌موار بكرێته‌وه‌و پیشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن و ئه‌وه‌ش بچه‌سپئ كه‌ سزای ئه‌و كه‌سانه‌ بدرئ كه‌ یاساكه‌ جئ به‌جئ ناكه‌ن و له‌به‌شیكی تریش گفتوگۆیان كردو باسی ئه‌و كارانه‌شیان كرد كه‌ سه‌باره‌ت به‌پرۆژه‌ ده‌ستوری هه‌ریمی كوردستانیان ئه‌نجامیان داوه‌ تایبه‌ت به‌ مافی پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان وچه‌سپاندنی مافه‌كانیان

سه‌رۆكی ده‌سته‌ دوای به‌خیرهینانی شانده‌كه‌ و به‌رز نرخاندنی كاره‌كانیان وه‌ك به‌شێك له‌پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ ئینجا تیشكی خسته‌ سه‌ر كاره‌كان و هه‌وله‌كانی ده‌سته‌ سه‌باره‌ت به‌كاركردن و ئه‌نجامدانی چه‌ندان چالاكی و كۆبونه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ تا پێشكه‌ش كردنی به‌ په‌رله‌مان و دواتر ده‌رچونی به‌و شێوه‌ی ئیستا سه‌ره‌رای پێویستی به‌هه‌موار بۆ چه‌ند ماده‌یه‌ك

ئینجا سه‌رۆكی ده‌سته‌ وتی بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌ شیوه‌ی یاسایی و ئوصولی خۆی بروات و بگاته‌ شوینی خۆی كه‌ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه‌ ده‌بیت ئه‌و ڕئ و شوێنانه‌ بگیرێته‌ به‌ر كه‌ پێویستن بۆ پێشكه‌ش كردنی به‌په‌رله‌مان و ئاماده‌یی ده‌سته‌شی پیشان دا بۆ هه‌ر هاوكاری و ئاسانكاریه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌

دواتر سه‌رۆكی ده‌سته‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر ده‌ستورو وتی پیویسته‌ پارێزه‌ری مافی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان بێت به‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌و ئایین و جیاوازیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی بونیات بنێین كه‌  ده‌ستوره‌كه‌ی مه‌ده‌نی دیموكراتی بیت .

دواتر له‌كۆتاییدا شانده‌كه‌ وێنه‌یه‌ك له‌ پرۆژه‌ ئاماده‌ كراوه‌كه‌یان كه‌ بریتی بوو له‌سه‌رنج و پێشنیاره‌كانیان ئاماده‌ كردبوو دایانه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ بۆ ئه‌وه‌ به‌ر له‌وه‌ی پێشكه‌شی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی بكه‌ن رای ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ وه‌ربگرن و بزانن چونكه‌ بیرو ڕای ده‌سته‌ گرنگه‌ له‌سه‌ر یاساكان بۆ گونجان له‌گه‌ل بنه‌ماو یاسا نیوده‌وڵه‌تیه‌كانی مافی مرۆڤ و سه‌رۆكی ده‌سته‌ش ئاماده‌یی هاوكاری نیشاندا.

Share This