‎دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو به هۆی ‎هەندێ لێدوان و بابەتەوە گرژی دروست بوو لەنێوان دوو لایەنی سیاسی هەرێمی کوردستان كەشەريكن لەحكومەت وبرياریي سياسي ،کە ناکۆکی و گرژیەکان بەتایبەت لە سۆشیال میدیا بە ئاڕاستەیەکی نەخوزراوو ئامانجدار گەرم دەکراو کە بەهیچ شێوەک لەبەرژەوەندی بارودۆخەکە و ژیانی هاوڵاتیان و یەککڕیزی و تەبایی ناوخۆ نەبوو، ئەو بارو دۆخەش نیگەرانی دروست کرد لە لایەن هاوڵاتیان و هێزولایەنە سیاسی و نیشتمان پەروەرەکان و خەڵکی دڵسۆزو شەقامی کوردستان ، چونکە لە ئێستادا هەمووان لەخەمی پاراستنی هاوڵاتیان و میللەتەکەمان بوین بۆ پاراستنیان لە پەتای کۆڕۆناو تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخەی هاتبوە پێش و ئاسایی بونەوەی ژیان ، بەتایبەت بۆ خەڵکی هەژارو کەمدەرامەت وکاسبکار. ‎ئەو قۆناغە لە هەموومان دەخوازێ کە بەزمانی ئاشتی و پێكەوەژيان ویەکتر قبوڵ کردن مامەڵە بکەین و بەرژەوەندی و دابین کردنی مافەکانی میللەتەکەمان بخەینە پێش بەرژەوەندی حیزبی و شەخصی و لە ئاستی ناوخۆو عێڕاق ، بە تایبەت کە ئێستا عێڕاق بە قۆناغێکی سەخت تێدەپەڕی و لە ساتە وەختی پێکهێنانی حکومەتی تازەیەو کاتی داکۆکی کردن و زامن کردنی ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان و خەباتی سیاسی و دەستوریە نەک ململانێ ی سیاسی ناوخۆیی و شەڕی ڕاگەیاندن و خۆش کردنی ئاگری شەڕ . ‎بۆیە پێمان وایە دەکرێ پەیامەکانی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان ببێتە هەوێنی تەبایی ناوخۆو ئاشتەوایی نێوان لایەنەکان و تجاوز کردنی ئەو بارودۆخەی هاتبووە پێش ، و گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتووگۆ چونکە جیاوازی لە سیاسەت و بیرو ڕا ئاساییەو مافێکی چەسپاوی مرۆڤە بەڵام نابێ جیاوازی بە ئاڕاستەی تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی بێت و دەبێت لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی بەرامبەرو پاراستنی بەرژەوەندیە هاوبەشەکان بێت . ‎لێرەوەش گرنگە هێزو لایەنەکان بەگشتی لەڕێگەی کەناڵ ودەزگای فەرمی خۆیان و دانیشتن کێشەکانیان یەکلا بکەنەوەو گفتوگۆ بکەن نەوەک لە سۆشیاڵ میدیاو وەڵامی ڕاگەیاندن چونکە ئاڕاستەیەکی تر دەگرێت . ‎لای خۆمانەوەش وەک دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە سەر بنەمای دابین کردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و دابین کردنی ژیانێکی شایستەو ئارام بۆ هاوڵاتیان لە چوارچێوەی یاساو ڕێکەوتنامەکان پاڵپشتی هەموو دەست پێشخەری و هەوڵێک دەکەین بۆ ئەو مەبەستە لە پێناو کوردستانێکی پێشکەوتوو ئارام بۆ هەموان و دووربوون لە نەخۆشی و ناخۆشی و پتەوکردنی بنەماو چەمکەکانی پێکەوژیان و یەکترقبوڵکردن.

ضياء بطرس

سەرۆكى دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ ھەرێمى كوردستان

٢٠ى نيسان ٢٠٢٠

Share This