نووسینگەی مافی مرۆڤی سلێمانی لە ڕابردوودا لەسەر پێشنیاری ئۆفیسی سلێمانی كۆمەڵەی ئۆتیزمی كوردستان پرۆژەیەكی پێشكەش كردووە بۆ ڕاهێنان و شیاندنەوەی منداڵانی توشبووی گرفتی ئۆتیزم بەپێی پرۆگرام و پێوەرە جیهانییەكان هەوڵیشی داوە بۆ ئەوەی سەنتەری هاوچەرخی نوێی ئۆتیزم لە سلێمانی بە سافێكی شارەزا خزمەتی ئەو توێژە بكات و ئیستیعابی ژمارەیەكی زۆر لەو منداڵانە بكات، كە بێناز و بێبەرین لەو پرۆگرامانەی ڕاهێنان و شیاندن، بە جۆرێك كە خێزانەكانیان پێیانەوە گیرۆدە بوون و هەمیشە پێویستیان بە ڕاهێنان و چاودێری كردنە. لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژی 13/1/2019 بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سلێمانی بەشدارییان كرد لە كردنەوەی بینای نوێی سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی، كە بە شێوەیەكی فەڕمی كرایەوە و تەواوی كەلوپەل و پێداویستییەكانی لە لایەن حوكمەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابین كراوە و بڕیاریشە لە داهاتوودا حكوومەت و پارێزگای سلێمانی ئاوڕی زیاتر لە تووشبوانی ئۆتیزم و ڕەوشی خێزانەكانیان بدەنەوە لە ڕێگەی هێنانی پسپۆڕ و شارەزایانی دەرەوە و هەوڵدان بۆ كردنەوەی سەنتەری هاوشێوەی ئەوەی سلێمانی لە شارەكانی تری هەرێمی كوردستان.

Share This