ئه‌مرۆ 10/11له‌شاری سلێمانی به‌ ئاماده‌ بونی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ( ضياء بطرس صليوا) و پارێزگاری سلێمانی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاو به‌رپرسنی ئیداری شاری سلێمانی و میوانان دیداری تایبه‌ت به‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی دیارده‌ی چه‌كداری و روداوه‌كانی كوشتن و خۆكوشتن به‌رێوه‌ چوو،

دیداره‌كه‌ پیكهاتبوو له‌ چوار پانێل و له‌هه‌ر یه‌ك له‌پانیله‌كان میوانه‌كان به‌تێرو ته‌سه‌لی تیشكیان خسته‌ سه‌ر هۆكاره‌كانی دیارده‌ی چه‌كداری و هۆكاره‌كانی كوشتن و خۆكوشتن و شیكردنه‌وه‌ی وورد كرا له‌و باره‌وه‌.

دیداره‌كه‌ به‌هاوبه‌شی نوسینگه‌ی سلێمانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و ریكخراوی تاكۆ بۆ پرسه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیه‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا له‌وتاری هاوبه‌شی هه‌ردوولا تیشك خرایه‌ سه‌ر ئامانجی دیداره‌كه‌و چالاكیه‌كه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ئیستادا كه‌ رووداوه‌كانی كوشتن و خۆكوشتن رۆژانه‌ ده‌بیسترئ و بڵاو ده‌بێته‌وه‌و بۆ له‌و باره‌وه‌ش هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه‌ دیارده‌ی چه‌كداری زۆربوه‌و چه‌ك له‌ده‌ست هاوڵاتی یان دایه‌و به‌ ئاسانی ده‌ست ده‌كه‌وئ.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوه‌كانی كوشتنی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ مانه‌وه‌ی بازاری چه‌ك به‌ ئاشكراو دیارده‌ی چه‌كداری و بونی چه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌كاتی ته‌واو بونی ده‌وام و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵ و ئه‌وه‌ش بۆته‌ سه‌رچاوه‌ی تاوانه‌كان وتی پێویسته‌ هه‌رچی زووه‌ ه‌ ئه‌مڕۆوه‌ شوێنی فرۆشتنی چه‌ك و بازاڕه‌كان دابخرێن.

بڕیاره‌ ڕاسپارده‌و ده‌ره‌نجامه‌كانی دیداره‌كه‌ بنوسرێته‌وه‌و ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت.

Share This