نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان

بەڕێوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان ( خەبات ڕەشید ) پێشوازی لە خاتوو ( ڕێناس و زریان ) کرد کە دوو ڕاپۆرتیان پێشکەش کرد سەبارەت بە گرفتەکانی پەروەردە لەسەر ئاستی گەرمیان و کارکردنی منداڵان کە ئەم ڕاپۆرتانەش ئامادە کردنی لە لایەن ڕادیوی دەنگە بە هەماهەنگی ڕێكخراوێکی ئەمریکیە , بۆ ئەم مەبەستەش لای خۆیەوە بەڕێوەبەری مافی مرۆڤی گەرمیان پێ ی ڕاگەیاندن کە بە ووردی کار لەسەر ناوەڕۆکی راپۆرتەکان دەکەن بە تایبەت لەو بڕگانەی کە پێشێلکاری تێدا بە دی بکرێت بە گرنگیەوە سەیری ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکان دەکەین چی پێویست بیت هەوڵی خۆمان دەدەین وەکو مافی مرۆڤ سەبارەت بە بلاوکردنەوەی هۆشیاری تایبەت بەو پرسانەی کە ئاماژەی پێکراوە لە ڕاپۆرتەکە..

Share This