دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوو له‌شاری هه‌ولێر نه‌خؤشێكی منداڵی تالاسیما گیانی له‌ده‌ستداو وا بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی نه‌مانی ده‌رمانی پێویست بوه‌و هۆكاره‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ریته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی به‌غدا به‌شه‌ ده‌رمانی نه‌ناردوه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌ر ئه‌وكات ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ په‌یامێكی ئاراسته‌ی ڕای گشتی و حكومه‌تی عێراق كرددو دواتریش به‌ره‌سمی په‌یامێكی بۆ ریكخراوی ته‌ندروستی جیهانی نارد بۆ به‌ده‌مه‌ هاتنی ئه‌و نه‌خۆشانه‌. وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكتر ئاگاداری كیشه‌و كه‌م و كوڕیه‌كان بن به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا)  تیمێكی تایبه‌تی ده‌سته‌ كه‌ پیكاتبون له‌ ( دلین نبی و شیرن صادق و ئاراس محمد) له‌به‌ریوه‌به‌رایه‌تی مافی مرۆڤ و یاسایی ده‌سته‌ سه‌ردانی ئۆفیسی سه‌نته‌ری تالاسیمای كرد له‌شاری هه‌ولێرو له‌نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ل به‌ریوه‌ به‌ری سه‌نته‌ره‌كه‌ گفتوگۆیان كردو ناوبراو تیشكی خسته‌ سه‌ر كێشه‌كانیان و ئه‌و پێداویستیانه‌ی وای كردوه‌ ژیانی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ بكه‌وێته‌وه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ تیمه‌كه‌ سه‌رجه‌م كیشه‌كانیان به‌ڕاپۆرت نوسی و ئاماده‌ كرد و به‌رزیان كرده‌وه‌ بۆ به‌ریز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌ وێرا ئه‌وه‌ی بریاری دا هه‌رچی توانای ده‌سته‌ هه‌یه‌ ته‌رخانی بكات بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌كانیان و ده‌قی راپۆرته‌كه‌شی به‌رز كرده‌وه‌ بۆ وه‌زارتی ته‌ندروستی به‌مه‌به‌ستی زیاتر به‌دوا داچون و چاره‌سه‌ری.

Share This