له‌ درێژه‌ی به‌رنامه‌ی كاری هاوبه‌ش و له‌ چوارچیوه‌ی یاداشتی له‌یه‌ك تێگه‌یشتنی نیوان هه‌ردوولا ئه‌مڕۆ 10ی نیسانی 2019 سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) پێشوازی كرد له‌ شاندێكی ڕێكخراوی هارتلاند ئه‌لاینسی ئه‌مریكی.

له‌دانیشتنكه‌ جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چه‌ندان چالاكی هاوبه‌ش له‌ بواری مافه‌كانی مرۆڤ و پاراستنی وه‌ چر كردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان له‌و بواره‌و به‌تایبه‌ت كاركردن و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان.

له‌به‌شیكی تری دانیشتنكه‌دا جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی دانی زیاتر به‌ كادیرانی ده‌سته‌و به‌شداری پێكردنیان له‌خولی تایبه‌ت به‌ به‌شداری ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و داواكاری گشتی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاو ئه‌و شوێنانه‌ی نوسینگه‌ی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی تێدایه‌.

وه‌ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌ ده‌ركردنی چه‌ند یاسایه‌كی گرنگ كرا له‌و خوله‌ی په‌رله‌مان به‌تایبه‌ت یاسای پاراستنی مافی نه‌خۆش و پزیشكان و یاسای پاراستنی مافی به‌كاربه‌رو هه‌روه‌ها گرنگی هه‌موار كردنه‌وه‌ی چه‌ند یاسایه‌كی تری گرنگ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌مافی مرۆڤ .

هه‌روه‌ها باس له‌ گرنگی دان به‌ مافی پیكهاته‌كان كرا به‌تایبه‌ت ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌و بابه‌ته‌ كه‌ نه‌بونه‌ته‌ مایه‌ی چاره‌سه‌ری كیشه‌كانیان به‌ڵكو زیاتر ئالۆزتر بوه‌و باس له‌گرنگی چالاك كردنه‌وه‌ی مادده‌ی125 ده‌ستوری عێراقی كرا كه‌ تایبه‌ت به‌پرسی پێدانی مافی ئیداری به‌ پیكهاته‌كان له‌ سنوری جوگرافی خۆیان و نیشته‌جی بونیان.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ ئاماژه‌ی به‌گرنگی بونی كاره‌كان كرد له‌ چوارچیوه‌ی كاری ده‌زگایی و دوور له‌په‌یوه‌ندی كه‌سی و تایبه‌تی ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌رخستنی پلان و دیاربونی ئامانجه‌كانی كارو پرۆژه‌كان كه‌ پێویسته‌ له‌ چوارچێوه‌ی كاری ئیداری و ده‌زگایی بیت.

له‌ته‌وه‌رێكی تری دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ردوولا ئاماژه‌یان به‌بونی دوو دیارده‌ كرد كه‌ بونی هه‌یه‌ ئه‌وانیش دیارده‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌به‌ندیخانه‌كان و بازرگانی كردن به‌مرۆڤ ومادده‌ هۆشبه‌ره‌كان

سه‌رۆكی ده‌سته‌ تیشكی خسته‌ گرنگی كاره‌كانی ده‌سته‌ به‌تایبه‌ت به‌ ئه‌ندام بونی له‌ icc و وتیشی ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ له‌ ڕووی داراییه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆی نه‌بێت ناتوانێت به‌ئاسانی ببێته‌ ئه‌ندام وه‌ك مه‌رجی ئه‌ندام بوون.وتیشی چه‌ند كه‌م و كوریه‌ك له‌یاسای ده‌سته‌ هه‌یه‌ پیویستی به‌ هه‌موار هه‌یه‌ له‌و خوله‌ی په‌رله‌مان.

له‌كۆتاییدا هه‌ردوو جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك بۆ كادیرانی بۆ ڕاهینان به‌پی ی پسپۆڕی كارو ئیش فه‌رمانبه‌ران.

 

Share This