رۆژی 18 ی ئازاری 2018 سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) به‌ئاماده‌بونی هه‌ریه‌ك له‌ وته‌بێژی ده‌سته‌و به‌پرسی به‌شی به‌ندیخانه‌كانی ده‌سته‌ راپۆرتی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ بۆ سالی 2017 تایبه‌ت به‌ به‌ندیخانه‌كان و چاكسازیه‌كان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن به‌شی به‌ندیخانه‌و به‌سه‌رپه‌رشتی ( جهاد حویز) ئاماده‌ كرابو.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ ئاماژه‌ی به‌ناوه‌رۆكی راپۆرته‌كه‌ كردو وتی به‌پئ ی به‌دوا داچونی ئیمه‌ راگیراوان و حوكم دراوان زیادی كردوه‌ له‌سالی 2017 به‌ به‌راورد به‌ ساڵانی 2016 و 2015 ئه‌وه‌ش بۆ زۆر هۆكار ده‌گه‌رێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت خراپی ره‌وشی ئابوری و دارایی هه‌رێم و كیشه‌كنی نێوان هه‌رێم و به‌غداو وه‌ یه‌كئ له‌هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانیش بریتی یه‌ له‌بونی چه‌ك له‌ده‌ست هاوڵاتی و له‌ماڵان و بئ چاودێری كردنی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و جگه‌ له‌وه‌ش هاتنی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی ئاواره‌و په‌نابه‌ر له‌ماوه‌ی 2 ساڵی ڕابردوو.

هه‌ر له‌ڕاپۆرته‌كه‌ی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ چه‌ند ئامارێك له‌سه‌ر ژماره‌ی به‌ندكراوان و به‌ندیخانه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ جگه‌ له‌ویه‌ ئاماژه‌ به‌ چه‌ندان دۆسیه‌ كراوه‌ كه‌ تائیستا یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی یاساییان تیپه‌ریوه‌. له‌سه‌ر راگرتنی به‌ندكراوه‌كه‌.

له‌راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌بونی كه‌م و كوری به‌شێك له‌بینای به‌ندیخانه‌و چاكسازیه‌كان كراوه‌ كه‌ گونجاو نیه‌ له‌گه‌ل بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و مافی به‌ندكراوو داوا كراوه‌ كه‌ هه‌وڵ بدرێت بیناو شوێنی نوئ دروست بكرێت كه‌ بگونجیت له‌گه‌ل ماف و پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ به‌ندیخانه‌كان.

هه‌ر له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ ئاماژه‌ی به‌ پێویستی ده‌ركردنی یاسای تازه‌ كرد به‌تایبه‌ت بابه‌تی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و جیاكردنه‌وه‌ی بازرگانی به‌ماده‌ه‌ی هۆشبه‌ر له‌گه‌ڵ به‌كاربه‌ر به‌پئ ی یاسا كه‌ پیویسته‌ تاوانه‌كانیان جیابكرێته‌وه‌ هه‌روه‌ها ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به‌روبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆر به‌هۆی ته‌واو بونی ماوه‌ی یاساكه‌.

شایه‌نی باسه‌ ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ساڵانه‌ له‌ راپۆرتی خۆی تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر سه‌رجه‌م سێكته‌رو بابه‌ته‌كان و راپۆررتی تایبه‌تیش بڵاو ده‌كاته‌وه‌ وه‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی راپۆرتی تایبه‌ت به‌ره‌وشی مافه‌كانی به‌ندكراوان و چاكسازیه‌كان دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ له‌ماوه‌ی رابردو چه‌ند رێكخراویك راپۆرتی تایبه‌تی بلاو كرده‌وه‌ له‌سه‌ر به‌ندیخانه‌كان و پیشیلكاری له‌به‌ندیخانه‌و چاكسازیه‌كان و ده‌سته‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌رێگه‌ی تیمه‌ تایبه‌ته‌كانی به‌ندیخانه‌وه‌ و دوای به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یان ئه‌و راپۆرته‌ی بلاو كرده‌وه‌.

له‌كۆتایدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ وه‌ك ده‌سته‌ به‌رده‌وام چاودێری ره‌وشی به‌نیدخانه‌و چاكسازیه‌كان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ل لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش له‌سه‌ر خه‌ت ده‌بن بۆ ده‌ست نیشان كردنی كه‌م و كوڕی و كیشه‌كان و دیاری كردنی رێگه‌ چاره‌كان.

دواتر رۆژنامه‌نوسان به‌پرسیار و لێدوانی رۆژنامه‌وانی كۆتایی به‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ هێنرا.

Share This