سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) له‌دیوانی ده‌سته‌ پێشوازی كرد له‌ شاندێكی تۆری پێكهاته‌كانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ( نوزاد پۆلص ) و شاندێكی تۆره‌كه‌ كه‌ پیكهاتوه‌ له‌ژماره‌یه‌ك رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی تایبه‌ت به‌ پێكهاته‌كانی كوردستان كه‌ تۆمار كراون له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كار بۆ مافی پیكهاته‌كان ده‌كه‌ن له‌هه‌رێمی كوردستان.

شانده‌كه‌ ئه‌مرۆ 6/6 سه‌درانی ده‌سته‌یان كردوو یاداشتێكیان پیشكه‌ش به‌سه‌رۆكی ده‌سته‌ كرد كه‌ تایبه‌ت بوو به‌داواكردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێدانی كۆتای تایبه‌ت به‌ پێكهاته‌ی ئایینی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ بریاره‌ له‌ 30 ئه‌یلول ئه‌نجام بدرئ

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی دسه‌ته‌ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ سه‌ردانی شانده‌كه‌و وتی وه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ پشتیوانی هه‌موو مافه‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بئ جیاوازی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی وه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌پرسی هه‌لبژاردن به‌لای ئیمه‌وه‌ وه‌ك مافێكه‌ كه‌ هاوڵاتی مافی به‌شداری هه‌یه‌ له‌هه‌لبژاردن وه‌ك ده‌نگده‌رو وه‌ك پالیوراو وه‌ ئه‌وه‌شی گرنگه‌ ئه‌و مافه‌ چه‌سپێنراوه‌ له‌رێكه‌وتنامه‌و په‌یمانامه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی مافی مرۆڤ له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌مافی پێكهاته‌كان ئیمه‌ له‌ده‌سته‌ پشتیوانی داواكاریه‌كانتان ده‌كه‌ین له‌ چوارچێوه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و مافی به‌شداری سیاسی و بریاردان له‌چاره‌نوس و كاروباری ئیداری.

دواتر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆكی ده‌سته‌و نوینه‌رانی پیكهاته‌كان ده‌قی یاداشته‌كه‌ خوێنرایه‌وه‌ بۆ ڕای گشتی له‌لایه‌ن نوێنه‌ری پیكهاته‌كان (ئاسروان قادرۆك) كه‌سایه‌تی ئایینی زه‌رده‌شتی و هه‌ر له‌وئ پیشكه‌شی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كردوو له‌و باره‌وه‌ش سه‌رۆكی ده‌سته‌ بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی وه‌ك ده‌سته‌ لای خۆمان به‌دوا داچون ده‌كه‌ین بۆ داواكاریه‌كان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ل لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دراسه‌كردنی یاسای هه‌لبژاردنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی مافی سه‌رجه‌م چین و تویژه‌كانی كۆمه‌ڵگا فه‌راهه‌م بكرێت بۆ به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و پۆسته‌ ئیداری یه‌كان و یاسادان و جئ به‌جئ كردن.

Share This