ئه‌مرۆ 5/7/2018 له‌دیوانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی  یاسایی و مافی مرۆڤ تاڤگه‌ عمرو به‌ڕیوه‌به‌رانی نوسینگه‌و ڕاگه‌یاندن پیشوازی كرد له‌ به‌ڕیوبه‌ری پرۆگرامه‌كان له‌ رێكخراوی هارتلاندی ئه‌مریكی له‌عێراق ( صلاح صدیق ) له‌ دانیشتنه‌كه‌ نوێنه‌ری ڕیكخراوی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌پ رۆژه‌و كاره‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان كرد له‌ماوه‌ی ڕابردوو له‌سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كانی مافی مرۆڤ وه‌ ئاماژه‌ به‌كاری هاوبه‌شی نێوان ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و ڕیكخراوه‌كه‌ كرا له‌ ڕابردو به‌تایبه‌ت له‌بابه‌تی پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌ی یاسای بازرگانی كردن به‌مرۆڤ بۆ په‌رله‌مان و وتی ئه‌مرۆش بۆ ئه‌وه‌ هاوین تا بتوانین هه‌ماهه‌نگه‌ بكه‌ین بۆ پرۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ل ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌بواری ڕاهینانی توانای فه‌رمانبه‌ران و چۆنیه‌تی پرۆسه‌ی چاودیری كردن و دۆكیۆمینت كردن و نوسینی ڕاپۆرت.

دواتر سه‌رۆكی ده‌سته‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ كاره‌كانی ریكخراوی هارتلاند به‌لای ئیمه‌وه‌ ناسراوه‌و به‌هه‌ماهه‌نگیش كارمان كردوه‌ له‌ڕابردوو به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی به‌لای ئیمه‌وه‌ گرنگه‌ بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌مافی مرۆڤ وه‌ وتی سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ گرنگن كه‌ رێكخراوه‌كه‌تان پیشنیاری كردوه‌ تا له‌گه‌ل ده‌سته‌ كاری له‌سه‌ر بكه‌ین به‌ڵام گرنگه‌ هه‌ردولا كاربكه‌ین له‌سه‌ر بابه‌تی مادد هۆشبه‌ره‌كان كه‌ له‌ ئیستادا زۆر بڵاوه‌و كاریگه‌ری زۆره‌ له‌ سه‌ر لاوان و كۆمه‌ڵگا. له‌وباره‌و گفتوگۆی تیرو ته‌سه‌ل كرا بۆ دارشتنی پلانی كاری هاوبه‌ش و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌نیوان هه‌ردوولا بۆ ماوه‌ی داهاتوو.

Share This