شاندێكی بالای ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوی یونسیف چه‌ند پرسێكیان گفتوگۆ كرد تایبه‌ت به‌ مافه‌كانی منداڵان و رێكه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا كه‌ چه‌ند چالاكی و بابه‌تێك له‌خۆ ده‌گریت به‌تایبه‌ت بۆ مافه‌كانی مندڵان  و به‌تایبه‌ت ئه‌و منداڵانه‌ی ڕوبه‌روی به‌پرسیارێتی یاسایی ده‌بنه‌وه‌.

شانده‌كه‌ی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به‌سه‌رۆكایه‌تی (ضياء بطرس صليوا) سه‌رۆكی ده‌سته‌و شاندی میوانیش به‌سه‌رۆكایه‌تی (ایفان رای ) به‌رپرسی به‌شی پاراستنی مندالان له‌ریكخراوه‌كه‌، له‌رۆژی 16 ی ئایار له‌ دیوانی ده‌سته‌ به‌ڕیوه‌ چوو.

شاندی ڕیكخراو جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی جێ به‌جێ كردنی به‌نده‌كانی ڕێكه‌وتنامه‌ی مافه‌كانی منداڵان كه‌ عیڕاق واژووی له‌سه‌ر كردوه‌و هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكه‌ له‌عێراق و وه‌ وتیشی گرنگه‌ ئه‌و پیشلكاریانه‌ی به‌رامبه‌ر منداڵان ده‌كرێ تۆمار بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ راپۆرتی عێڕاق ببیته‌به‌شیك له‌ راپۆرتی عێڕاق كه‌ به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر رۆلی ده‌سته‌ له‌و باره‌وه‌ كه‌ چه‌ندان چالاكی و كۆرو كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌ له‌پیناو ئاماده‌ كردنی پرۆژه‌ یاسای پاراستنی مافه‌كانی مندالان له‌گه‌ل رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی و پیشكه‌ش كردنی به‌ په‌رله‌مان له‌پێناو ده‌نگدان له‌سه‌ری .و سه‌ره‌رای ئاماژه‌ كردن به‌ گرنگی رؤڵی ڕێكخراوه‌كه‌ له‌و به‌رنامه‌ هاوبه‌شه‌ی كه‌ بریاربو پیكه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێ كه‌ هه‌رچه‌ند له‌ماوه‌ی رابردوو به‌هۆی دابین نه‌كردنی بڕی پیویست نه‌توانرا جێ به‌جێ بكرێ.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ له‌ته‌وه‌رێكی تردا تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌و پیشیلكاریانه‌ی به‌رامبه‌ر منداڵان هه‌یه‌ له‌ عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان و وتیشی به‌شێك له‌و پیشیلكاریانه‌ له‌ بونی یاساكانه‌وه‌یه‌ كه‌ ناگونجێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماو رێكه‌وتنامه‌كانی مافی منداڵان و وتیشی بۆ نمونه‌ وه‌ك یاسای باری كه‌سی مادده‌ی 26 كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات منداڵ ده‌بێته‌ موسلمان ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌دایك و باوكی بونه‌ موسلمان له‌ ئاینێكی تره‌وه‌.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ ئاماژه‌ی به‌ بابه‌تێكی تری مه‌ترسیدار كرد ئه‌ویش ئه‌و مندالانه‌ی له‌ دایك و باوكی داعش له‌دایك ده‌بن و هیچ به‌ڵگه‌و پیشینه‌ی فه‌رمیان نیه‌و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی دروست ده‌كات بۆ ئایینده‌ی ئه‌و مندالانه‌.و وتی پێویسته‌ زۆر به‌جدی بیر له‌ چاره‌نوسی ئه‌و مندألانه‌ بكرێته‌وه‌.

له‌ته‌وه‌رێكی تردا هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد سه‌باره‌ت به‌و منداڵانه‌ی به‌رپرسیارێتی سزاییان ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر كه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێڕاقی ده‌رچووه‌و ته‌مه‌نی 9 ساڵی دیاری كردوه‌و له‌هه‌رێمی كوردستانیش له‌ته‌مه‌نی 11 ساڵی.وتیشی پێویسته‌ پێداچونه‌وه‌ بكرێ و هه‌موار بكرێته‌وه‌ چونكه‌ به‌و شێوه‌ مه‌ترسیه‌ بۆ سه‌ر ئایینده‌ی منداڵان و كۆمه‌ڵگا.

هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش به‌تایبه‌ت بۆ به‌دواچون و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و پرۆژه‌ یاسایانه‌ی كه‌ پیشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان كراون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا له‌رێگه‌ی تیمێكی تایبه‌وه‌ بتوانن له‌رێگه‌ی ئاماده‌ كردنی پرۆژه‌ یاسایه‌كه‌وه‌ تایبه‌ت به‌ پاراستنی مافی منداڵان پیكه‌شی به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانیش چڕ بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌و خوله‌ی په‌رله‌مان په‌سند بكرێ و ببێته‌ چه‌ترێك بۆ پاراستنی مافه‌كانی منداڵان.

 

Share This