ئه‌مرۆ چوارشه‌م له‌دیوانی په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی (ضياء بطرس صليوا) و لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مان به‌رێوه‌ چوو كۆبونه‌وه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ له‌چه‌نج رۆژی ڕابردوو چه‌ند ناڕه‌زاتیه‌ك دروشت بو له‌ناو چاكسازیه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی كه‌ داوای ئه‌وه‌یان ده‌كرد ئازاد كردنی مه‌رجدار بیانگرێته‌وه‌ چونكه‌ مافی خۆیانه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ مانگرتنی یان ئه‌نجامداو تیمی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ سه‌ردانی كردن و دواتر ڕاپۆرتێكیان به‌رز كرده‌وه‌ له‌سه‌ر داواكاریه‌كانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ وێرأی ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ مافی خۆیانه‌ ئازاد كردنی مه‌رجدار بیانگریته‌وه‌ چونكه‌ پئیچه‌وانه‌ی یاساكه‌ نیه‌و هیچ جیاكاریه‌كه‌یش نیه‌ یان رێگری یاسایی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یانگریته‌وه‌ ته‌نها به‌ بریاریكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌و مافه‌یان پی نادرێ بۆیه‌ له‌ كۆتایی دوای گفتوگۆی درێژو ڕا گۆرینه‌وه‌ بریاردرا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌ردوولا سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌دوا داچون و چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌.

Share This