ئه‌مڕۆ 10 ی ته‌موز له‌ دیوانی ده‌سته‌ (ضياء بطرس صليوا) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ پیشوازی كرد له‌ ( د. بسمه‌ محمد) ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عێڕاق و شاندی یاوه‌ری . له‌دانیشتنیكدا به‌ تێرو ته‌سه‌لی گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ی دێنه‌ به‌رده‌م كاره‌كان و ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌سه‌ر ئاستی عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی ده‌سته‌ سه‌ره‌تا به‌ ووردی باسی ده‌سته‌و كاره‌كانی كردو باسی رؤلی ده‌سته‌ی كرد له‌ چاودێری كردنی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و ده‌وری له‌ هه‌موار كردنه‌وه‌و پیشكه‌ش كردنی چه‌ندان یاسا بۆ په‌رله‌مان و داوا كردن بۆ لابردنی چه‌ندان مادده‌ كه‌ به‌لای ده‌سته‌وه‌ پیچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌ بوه‌ كه‌ ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ سه‌ربه‌خۆ بێت له‌ بواری دارایی و دوور بێت له‌ به‌ش و دابه‌ش كردنی پۆسته‌ باڵاكان له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبی گه‌ بونه‌ته‌ رێگر زۆرجار له‌به‌رده‌م كاره‌كان و پلانه‌كان بۆ باشتر كردنی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ.

له‌ته‌وه‌ررێكی تردا سه‌رۆكی ده‌سته‌ ئاماژه‌ی به‌ هه‌وڵه‌كانی ده‌سته‌ كرد كه‌ له‌ ساڵی 2014 وه‌ ده‌ست پیشخه‌ری كردوه‌ له‌ پێناو به‌ره‌و پیش بردنی په‌یوه‌ندی و كاری هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردوولا. له‌ بواری مافه‌كانی مرۆڤ.

دواتر له‌لایه‌ن خاتوو ( د. بسمه‌ محمد ) دۆسیه‌كی تایبه‌تی پێشكه‌ش كرد كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ ده‌مارگیری توندڕه‌وی و مه‌ترسیه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ ، وه‌ دانانی ئالیه‌تی كاركردن له‌سه‌ری له‌لایه‌ن هه‌ردوولا و پلان كار،

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ده‌سته‌ ئاماده‌یی ده‌سته‌ی ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌گرنگی ئه‌و دۆسیه‌ كردو وتیشی هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی ده‌سته‌ ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ.

له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ كرد بۆ پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولاو كاری هاوبه‌ش و سه‌ردان و ئاڵو گۆر كردنی په‌یوه‌ندی و ئاماده‌ كردنی ڕاپۆرتی هاوبه‌ش و چاودێری كردن به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و واژوو كردنی یاداشتی لێك تێگه‌یشتن.

له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق ئاماده‌یی كۆمسیۆنی دوپات كرده‌وه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌و كاره‌كانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخاندو به‌لێنی دا كاربكات بۆ زیاتر هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا له‌بواره‌ ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ.

Share This