دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌واڵده‌رێكی نهێنیه‌وه‌ ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ له‌ داوای 3 كچه‌ كرێكاری بیانی به‌ڕه‌گه‌ز ڤیتنامی بۆ هاوكاری كردنیان و رزگار كردنیان له‌ده‌ست كه‌سێك كه‌ له‌لای خۆی له‌ شوێنی كاركردنیان حجزی كردوون و ده‌ستی گرتوه‌ به‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كانیان و ڕیگه‌ش نادات بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆیه‌ داوای به‌هاناوه‌ چونیان كردبوو له‌ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ نوسینگه‌ی سلێمانی ڕاسپارد كه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پۆلیسی نه‌هیشتنی تاوان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌دوا داچون بكه‌ن و به‌هانای ئه‌و كرێكارانه‌وه‌ بچن و ئه‌وه‌بو له‌ رۆژی 25/10 به‌فه‌رمانی دادوه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له‌شاری سلێمانی چونه‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌و كاركردنی ئه‌و كرێكارانه‌ له‌و هۆتێله‌ی كاریان ده‌كردو توانیان كرێكاره‌كان له‌ده‌ست ئه‌و هاوڵاتیه‌ ئازاد بكه‌ن و په‌ڕاوی لیكۆلینه‌وه‌ی بۆ بكه‌نه‌وه‌و بۆ گه‌یشتن به‌ ته‌واوی زانیاریه‌كان و چۆنیه‌تی هاتنی ئه‌و كچانه‌ ، له‌ لێكۆلینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و 3 كرێكاره‌ی هێناوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و پلیتی فڕۆكه‌و ڤیزه‌ی بۆ دابین كردون خۆی هاولاتیه‌كی هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی چینیی یه‌و له‌و هۆتێله‌ كارده‌كات و به‌و كچانه‌ی وتوه‌ كه‌ ده‌یانبات بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ كاركردن وه‌ك كریكاری چیشتخانه‌و كافتریا ، به‌ڵام دوای گه‌یشتنیان به‌سلێمانی و بۆ ئه‌و شوێنه‌ كه‌ بریتی یه‌ له‌یانه‌ی شه‌وانه‌ ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كانیان و داوایان لێ ده‌كات كه‌ خۆیان ده‌بی هه‌موو كارێك بكه‌ن بۆ په‌یدا كردنی كرێ ی كاره‌كانیان و ئه‌و ئاماده‌ نیه‌ هیچیان پێ بدات و هه‌وڵی داوه‌ توشی كاری نه‌شیاویان بكات و فشاریان بخاته‌ سه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی كاری تر ، به‌ڵام ئه‌و كرێكارانه‌ ڕه‌تیان كردۆته‌وه‌ كه‌ هیچ كارێكی وا بكه‌ن و داوایان كرددووه‌ ڕیگه‌یان پێ بدات بڕۆنه‌وه‌ وڵاتی خۆیان یان بچن كارێكی شیاوو بكه‌ن به‌ڵام رێگه‌ی نه‌داون و بۆیه‌ دوای رزگار كردنیان له‌ده‌ست ئه‌و هاوڵاتیه‌ ئێستا  دۆسیه‌كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌و له‌ ژێر چاودیری ئه‌وان دایه‌و تا یه‌كلا كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌و بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نوسی كرێكاره‌كان و ئه‌و كه‌سه‌شی به‌و كاره‌ هه‌ڵساوه‌.

Share This