پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی خاتوو نادیه‌ موراد كچه‌ كوردی ئێزیدی رزگار بو له‌ده‌ستی گروپی تیرۆریستی داعش به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی جیهانی ، به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته‌ بۆ ئێوه‌ مایه‌ی خۆشحاڵی ئێمه‌و هه‌موو مرۆڤ دۆستان و ئازادیخوازانه‌و ئه‌مه‌ به‌خشینی خه‌ڵاتی ڕێزڵینانه‌ بۆ هه‌موو كچان و ژنانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت و عێڕاق به‌گشتی .
نادیه‌ موراد سیمبولی قوربانیدان و بوێری وئازایه‌تی و خۆ ڕاگڕی ژنه ، ‌ كه‌ توانی به‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌دان ئافره‌ت و كچی غه‌در لێكراوی ئێزیدی ئه‌و خه‌ڵاته‌ وه‌ربگرێت و توانی ده‌نگی پر ئازارو مه‌ینه‌تی كچانی ئێزیدی بگه‌ینێته‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ .
ئێمه‌ هیوادراین ئه‌و خه‌ڵاته‌ ببێته‌ مایه‌ی به‌خشینی ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ نادیه‌ مورادو هه‌موو كچانی تری ئیزیدی و خانه‌واده‌كانیان و قوربانیانی رزگار بوی ژێر ده‌ستی داعش ، كه‌ ئه‌و توانی په‌یامی ئاشتی و داوا ڕه‌واكانی كچانی قوربانی ده‌ر و به‌ش خوراو بگه‌ێنیته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و خه‌ڵاته‌ به‌ده‌ست بێنی .
له‌كۆتاییدا وێڕای دووباره‌ پیرۆزباییمان بۆ خاتوو نادیه‌ موراد به‌به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵ ، لێره‌وه‌ هیواداراین هه‌وڵه‌كانی له‌ ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی و ده‌ره‌وه‌ چڕ بكاته‌وه‌ له‌پێناو چه‌سپاندن و به‌ره‌و پێشچوونی پرۆسه‌ی ئاشتی و گه‌یاندنی ده‌نگی هه‌موو كچان و ژنانی سته‌م لێكراو به‌گشتی و كچانی ئێزیدی به‌تایبه‌تی ، وه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش پاڵپشت بن هه‌نگاوی جددی بنێن بۆ دۆزینه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كچ و ژن و منداڵانه‌ی تا ئێستا چاره‌نوسیان نادیاره‌ له‌ ژێر ده‌ستی گروپی داعش بوون و رفێنرابوون ، به‌و هه‌نگاوه‌ش زیاتر ئاشتی ده‌چه‌سپێ و خۆشی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی تا ئه‌مڕۆش له‌ چاوه‌ڕوانی ڕۆڵه‌كانیانن .

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان
5/10/2018

Share This