دوای دوو رۆژی كاركردن و كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ و كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عێڕاق له‌ سیكته‌ره‌ جیاوازه‌كان له‌دیوانی ده‌سته‌ بۆ ئاماده‌ كردنی ڕاپۆرتی هاوبه‌ش بۆ پانۆرامای خولی گشتگیر (upr) . ئه‌مرۆ 6 ی شوباتی 2019 به‌ ئاماده‌بونی (ضياء بطرس صليوا) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و(فاضل الغراوى) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و سه‌رۆكی لیژنه‌ی (upr) له‌كۆمسیۆنه‌كه‌و شاندی هاوبه‌شی هه‌ردوولا واژوو له‌سه‌ر ڕاپۆرتی كۆتایی هاوبه‌شی هه‌ردوولا كرا تایبه‌ت به‌ ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ پانۆرامای خولی گشتگیر (upr) كه‌ بریاره‌ له‌مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ له‌جنێف له‌ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ به‌ڕیوه‌ بچێت , پێشكه‌ش بكرێت به‌ ئاماده‌بونی نوێنه‌ری هه‌ردوولا .

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ به‌ر له‌واژوو كردنی راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌ ئه‌رك و ماندو بونه‌كانی شاندی كۆمسیۆن كرد كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردوو ماونه‌ته‌وه‌و ئه‌ركیان كێشاوه‌ بۆ وه‌رگرتنی تێبینیه‌كانی ده‌سته‌ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ڕاپۆرته‌كه‌ وه‌ هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌ سه‌ر هه‌وڵ و كاره‌كانی فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته‌ كه‌ زۆر به‌په‌رۆشه‌وه‌ توانیان سه‌رنج و بیڕو ڕاكانی ده‌سته‌ له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ بچه‌سپێنن و ده‌وڵه‌مه‌ندی بكه‌ن.

له‌ته‌وه‌ریكی تری وته‌كانی دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ وتی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه‌ له‌ده‌وڵه‌تی عێڕاقی فیدڕاڵ وخۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌بونی په‌یوه‌ندیه‌كی باش له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن له‌ پێناو چاودێری كردنی زیاتری ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و كاری هاوبه‌ش و وتیشی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ڕاپۆرتی خۆی له‌سه‌ر ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ به‌گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان پیشكه‌ش به‌كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ ڕاپۆرتێكی ته‌واو كه‌ر له‌سه‌ر ئاستی عێڕاق و ئه‌وه‌ش له‌پێناو خستنه‌ ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ڕووداوه‌كان  له‌لایه‌ن هه‌ردوولا به‌گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندی شوێن و جوگرافی و راستیه‌كان نه‌وه‌ك بۆ شكان و كه‌مكردنه‌وه‌ی كارو یان ناوزڕاندنی هیچ كه‌س ودام ده‌زگایه‌ك.

وه‌ له‌لایه‌كی تری باسی گرنگی ئه‌و ڕاپۆرته‌ هاوبه‌شه‌ی كرد له‌نیوان هه‌ردولا به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه‌ی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌كانی عێڕاق له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا به‌ به‌ڵگه‌و واقعی بڵاو بكه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ. وه‌ وتیشی پێویسته‌ هه‌ردوولا دووربن له‌ جیاوازی و ململانێ سیاسه‌كان و كیشه‌كان به‌ڵكو ده‌كرێ ڕؤڵی ئاشته‌وایی و چاكسازی ببینین له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی ناوه‌ندو هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای هاوڵاتیان و دابین كردنی مافه‌كانیان.

له‌ كۆتایی دا بڕیاردرا كه‌ شاندێكی باڵای ده‌سته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ به‌سه‌رۆكایه‌تی (ضياء بطرس صليوا) سه‌ردانی شاری به‌غدا بكه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ كۆببنه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی واژوو كردنی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوولا بۆ كاری هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌ ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ.و بڕیاره‌ شاندی كۆمسیۆن دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان و ئاماده‌كاری بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌و گۆرینه‌وه‌ی بیڕو ڕای كۆمسیۆن له‌سه‌ر ناوه‌رۆك و ئامانجه‌كانی یاداشته‌كه‌و له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیك له‌شاری به‌غدا له‌مه‌راسیمیكدا یاداشته‌كه‌ واژوو بكرێ.

دواتر هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و نوێنه‌ری كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ واژوویان له‌سه‌ر راپۆرتی كۆتایی هاوبه‌ش كرد بۆ پیشكه‌ش كردنی له‌ ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ له‌جنێف له‌ (upr) كه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌م جاره‌ له‌دوای ساڵی 2003 وه‌ به‌و شیوه‌یه‌ هه‌ردوو كۆمسیۆنی عێڕاق و ده‌سته‌ی مافه‌كانی مرۆڤی هه‌ڕیم هاوبه‌ش بن له‌واژوو كردن و ڕاپۆرتی هاوبه‌شی بۆ پانۆرامای خولی گشتگیر.

Share This