ئه‌مرۆ 16/8 سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا ) به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندیكی ده‌سته‌ كه‌ پیكهاتبون له‌ ( كرمانج عوسمان ) راویژكاری ده‌سته‌و ( ڤیان جلال ) به‌ریوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ ، سه‌ردانی سه‌نته‌ری رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ( میری ) یان كردو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگاكه‌ ( د دلاوه‌ر علائه‌دین ) وه‌ پێشوازی كران .

له‌دانیشتنه‌كه‌ باس له‌گرنگی بڵاو كردنه‌وه‌ی رۆشنبیری مافه‌كانی مرۆڤ وئاشنا بونی كۆمه‌ڵگا به‌بنه‌ماو پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ وئه‌ویاسایانه‌ی له‌هه‌رێمی كاری پێ ده‌كرێت و چه‌ند پرسێكی تر كران و هه‌روه‌ها تیشكیان خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌  پیویسته‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له‌قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای ته‌مه‌ن ده‌ست پێ بكات ئه‌وه‌ش به‌وه‌ ده‌كریت كه‌ له‌قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تاییه‌وه‌ بخرێته‌ ناو پرۆگرامه‌كانی خوێندن .تا قۆناغه‌كانی ناوه‌ندی و زانكۆوكان هه‌روه‌ها هێنانه‌ كایه‌ی كه‌شێكی له‌بار بۆ په‌ره‌ پێدان به‌ پێكه‌وه‌ ژیان و یه‌كتر قبول كردن و هاتنه‌ كایه‌ی مافه‌كانی ژنان و مندالان و پیكهاته‌كان ئه‌وه‌ش ده‌كریت به‌ كۆكردنه‌وه‌ی توانای هه‌موو ده‌زگاكانی حكومه‌ت و ده‌زگا نیشتمانیه‌كان و ریكخراوه‌كانی كۆمه‌لی مه‌ده‌نی و چالاكوانان و چین و تویژه‌كانی تری كۆمه‌لگا و په‌نابردن بۆ پسپۆرو شاره‌زایانی نیو ده‌وله‌تی وه‌ هه‌ر له‌دانیتنه‌كه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا كرایه‌وه‌ له‌ پیناو پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ .

له‌به‌شێكی تری دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌و كردنی په‌یوه‌ندیه‌كان هه‌ردولا كرده‌وه‌ وه‌ به‌ره‌و پیش بردنی ئاستی هه‌ماهه‌نگیه‌كان له‌بواره‌كانی  نوسینی تویژینه‌وه‌و و گۆرینه‌وه‌ی زانیاری و شاره‌زایی ودانانی پلانیكی كاری هاوبه‌ش بۆ ساڵی 2018 وه‌ هه‌روه‌ها هه‌ردوو لا هاوكاربن له‌به‌ستنی كۆنفراس و كۆبونه‌وه‌و چالاكیه‌كان به‌هاوبه‌ش له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤ وه‌ له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ راپۆرتی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ بۆ سالی 2016 ی به‌دیاری به‌خشیه‌ سه‌رۆكی ده‌زگای میری بۆ تویژینه‌وه‌

Share This