به‌داخه‌وه‌ له‌شه‌وی ڕابردوو چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو هه‌ڵساون به‌ شكاندنی كێله‌كانی گۆرستانی كاكه‌ییه‌كان له‌ گوندی سوفه‌ییه‌ی نزیك شاری هه‌ولێر . ئێمه‌ له‌كاتێدا ئه‌و كرده‌وه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌ین و پێمان وایه‌ سوكایه‌تی كردن به‌ گؤری مرۆڤه‌كان هیچ جیاوازی نیه‌ به‌ سوكایه‌تی كردن به‌ مرۆڤه‌كان و به‌پێ ی هه‌موو ئایینه‌كان و عورفه‌ كارپێكراوه‌كان گۆڕه‌كان ڕێز لێگیراون و ڕێگه‌پێدراو نیه‌ به‌هیچ بیانویه‌ك سوكایه‌تی یان پێ بكرێت . له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و ‌كرده‌وانه‌ دژی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و پێكه‌وه‌ ژیانی ئایینی یه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌و هه‌موانی نیگه‌ران كرد ، چونكه‌ كاكه‌ییه‌كان هاوڵاتی ڕه‌سه‌نی ئه‌و وڵاته‌و كوردستانن و خاوه‌نی ئایدیاو بیرو باوه‌ڕی خۆیانن و ڕێز لێگیراوه‌ به‌ پێ بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێڕاق و یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، هیوادارین ئه‌و كه‌س و ده‌ستانه‌ ئاشكرا بكرێن كه‌ ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام داوه‌و به‌سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن و ڕێگه‌ نه‌درێت چیتر هیچ كه‌س و لایه‌نێك سوكایه‌تی به‌ پیرۆزیه‌كانی هیچ بیروباوه‌ڕو ئاینێك بكات.

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ

16 ی ئاداری _ 2020

Share This