به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ناو شاری هه‌ولێر هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ( ڕابون معروف ) و بریندار كراوه‌ ، ئێمه‌ له‌كاتێكدا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرش كردنه‌ی سه‌ر ناوبراو ده‌كه‌ین و به‌ دیارده‌یه‌كی نامۆو مه‌ترسیدارو ناشارستانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین دژ به‌ ئازادی و دیموكراسی یه‌و پێچه‌وانه‌ی ئاكارو بنه‌ما یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌ .

لێره‌وه‌ داوا ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان تاوانباران بدۆزنه‌وه‌و ڕاده‌ستی دادگایان بكه‌ن و بۆ ڕای گشتی بڵاوی بكه‌نه‌وه‌و ڕێگریش بكه‌ن له‌هه‌ر جۆره‌ كارێكی تری له‌و شێوه‌و ناوزڕاندن و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ركه‌سێكه‌وه‌ بێت ، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌ چه‌ند رۆژێك ماوه‌ بۆ كۆتایی هێنانی پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كه‌شێكی ئارام و دوور له‌ توندوتیژی به‌ڕێوه‌ بچن .

 

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ

هه‌رێمی كوردستان _ 7 ی ئایاری 2018

Share This