5/4/2017_ڕاگه‌یاندنى ده‌سته‌.
له‌دیوانى ده‌سته‌ (ضیا‌ء بطرس صلیوا) سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ پێشوازى كرد له‌(د.حسان عكره‌) له‌سه‌نته‌رى نێوده‌وڵه‌تى بۆ زانسته‌ مرۆییه‌كان له‌لوبنان.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگى دان به‌پاراستنى كولتور وشوێنه‌وار وه‌ك به‌شێك له‌ ناسنامه‌ى میلله‌ت و ده‌وڵه‌ت و رۆلى له‌بونیات نانى ئاشتى و سه‌قامگیرى و چه‌سپارندنى له‌پرۆگرامه‌گانى خوێندن و گواستنه‌وه‌ى له‌نه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌یه‌كى تر.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌ سه‌رۆكى ده‌سته‌ ئاماژه‌ى به‌گرنگى پاراستنى شوێنه‌راو كه‌لتورو پاشماوه‌ مێژوویه‌كان كرد له‌ده‌ستى گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان كه‌ ده‌یانه‌وێ ئه‌و وشوێنه‌وارو پاشماوه‌ كه‌لتوریانه‌ تێك بده‌ن و وێرانى بكه‌ن وه‌ك به‌شێك له‌شێواندنى شارستانیه‌تى مێژووى ئه‌و نه‌ته‌وه‌و گه‌لانه‌ و بازرگانى پێوه‌ كردنى له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێك به‌شێوه‌ى نایاسایى .
وه‌ ئاماژه‌ى به‌هه‌وڵه‌كانى گروپى داعش كرد كه‌ چۆن له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو چه‌ندان شارستانیه‌ت و شوێنى مێژوویان وێران كرد وه‌ك پاشماوه‌ى ئاشوریه‌كان له‌نه‌مرود.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان به‌بریارى ژماره‌ (2199) له‌ساڵى 2015 قه‌ده‌غه‌ى بازرگانى كردوه‌ به‌پاشماوه‌ مێژوویى و كه‌لتوریه‌كانى عێراق و سوریا وه‌ هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌پێناو قه‌ده‌غه‌كردن و رێگرى كردن له‌دزین و بازرگانى كردن به‌پاشماوه‌ مێژوویه‌كان هه‌ولێكى جیهانى خستۆته‌ گه‌ڕ له‌نێوان وڵاتان بۆ گۆرینه‌وه‌ى زانیارى و هاوبه‌شى كردن له‌ رێگرى كردن.
له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌و كردنى په‌یوه‌ندیه‌كان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته‌ به‌پاراستنى كه‌لتورو شارستانیه‌تى مێژووى وكه‌لتورى وه‌ك به‌شێك له‌بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ

Share This