دواى ئه‌وه‌ى هه‌واڵى ئه‌وه‌ بڵاو بۆوه‌ كه‌ ته‌رمى ئافره‌تێك دۆزرایه‌وه‌ له‌خانه‌قین كه‌ به‌پێ ى لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌بلۆك كوژراوه‌و ، ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ده‌ستى كرد به‌به‌دوا داچون بۆ هه‌واڵه‌كه‌و ڕووداوه‌كه‌ له‌وباره‌وه‌ وته‌بێژى ده‌سته‌ى مافى مرۆف (محمدصابرگۆمه‌شینى) ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ له‌سه‌ر راسپارده‌ى به‌رێز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ نوسینگه‌ى گه‌رمیان وخانه‌قینى ده‌سته‌مان راسپارد كه‌ به‌دوا داچون بكه‌ن و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى ناوچه‌كه‌و ئەوانیش لاى خۆیانەوە لەگەڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى به‌رامبه‌ر ژنان له‌سه‌ر خه‌تن و چاوه‌رێ ى قۆناغه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ن، چونكه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئێمه‌ نیگه‌رانى خۆمان له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌رده‌بڕین به‌تایبه‌تى كوشتنى ئافره‌ت به‌هه‌ر ناوو بیانوه‌ك بێت رێگه‌ پێدراو نیه‌و پێویسته‌ تاوانباران ڕووبه‌روى دادگا بكرێنه‌وه‌و لاى خۆشمان له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێرى ئه‌و كه‌یسه‌ ده‌كه‌ین.

Share This