ڕۆژی 2018/10/29 بەڕێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی لە بەدواداچوونەكان بەردەوام بوو لە كێشەی 3 كچە كرێكاری بیانی كرد كە لە ئوتێلێكی سلێمانی پێشێلكاری لە بەرامبەریان كراوە و توانرا لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە سلێمانی كێشەكەیان چارەسەر بكرێت و داكۆكی لە مافەكانیان بكرێت. هەروەها بەدواداچوون كرا بۆ سكاڵای كچێكی تەمەن 15 ساڵ كە لە شەڵتەری داڵدەدانی سلێمانیەوە گەڕێنرابۆوە بۆ چاكسازی ژنان و منداڵان و خۆی داوای دەكرد بگەڕێنرێتەوە بۆ شەڵتەری سلێمانی بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی قسە كراو بڕیارە لە دوای وەرگرتنی بەڵێننامە و بە بڕیاری دادوەر بگەڕێنرێتەوە

Share This