دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ / نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان
بەدواداچوون:

بەڕێوەبەری مافی مرۆڤی گەرمیان ( خەبات ڕەشید ئەحمەد ) سەردانی ناحیەی قۆرەتووی کرد و لەو دیدارەش دا چاوی بە بەڕیوبەری ناحیە کەوت و دواتر سەردانی پۆلیس و دادگای قۆرەتووی کرد بە مەبەستی چارەسەر کردنی کیشەی هاوڵاتی ( م , ح , ح ) کە نزیک ۳ سی مانگە زیندانی کراوە و دانیشتووی شاری هەڵەبجەیە و کیشەی بەزاندنی سنووری هەیە بۆ ئەم مەبەستە بەڕیوەبەری مافی مرۆڤی گەرمیان سەردانی دادوەری لیکۆڵینەوەی ناحیەی قۆرەتوو ( حاکم حسن ) ی کرد بە مەبەستی گفتو گح کردن دەربارەی کەیسی ناوبراوی سەرەوە بە مەبەستی هەوڵ دان بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکەی.

Share This