بەڕیوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان ( خەبات ڕەشید ئەحمەد ) سەردانی بەڕیوەبەری گشتی گەشت و گوزاری گەرمیان ( پشتیوان عبدالکریم ) ی کرد و مەبەستی سەردانەکەش گفتو گۆیەکی کراوە لە نێوان هەردوو لا سەبارەت بە کاری هاوبەش بۆ خزمەتی چینی ژنان و بیرۆکەش پیشنیاری بەڕیوەبەری مافی مرۆڤی گەرمیان بوو بە پاڵپشتی ڕیکخراوێکی نێو خۆیی لای خۆشیەوە بەڕیوەبەری گشتی گەشت گوزاری گەرمیان پێشنیارەکەی پی جوان بوو ئومێدی خواست کە هەردوولا بتوانن کاری هاوبەش و مرۆیی ئەنجام بدەن لەمەڕ پرسی ژنان کە ئیستا لە کۆمەڵگا پرسێکی زیندوە..
Share This