بەڕیوەبەری مافی مرۆڤی گەرمیان ( خەبات ڕەشید ئەحمەد ) سەردانی بەڕێوەبەری پۆلیسی کفری کرد و لە لایەن عەقیدی پۆلیس ( ڕێبوار عباس محمود ) پێشوازی لێ کرا , مەبەستی سەردانەکەش گفتو گۆ کردن بوو لە سەر تەورێکی گرنگ کە پەیوەستە بە ژیانی ڕۆژانەی برایانی پۆلیس ئەویش هەڵس کەوت کردنە لە گەڵ ئەو تۆمەتبارانەی کە فەرمانی گرتنیان بۆ دەر دەچیت و چۆنێتی هەڵس وکەوت کردنی برایانی پۆلیس لە گەڵ هاوڵاتیان و گفتویەکی تێر و تەسەل بۆ ئەم مەبەستە کراو بەڕیوەبەری مافی مرۆڤی گەرمیان داوای کرد کە بە شیوەیەکی مرۆڤانە هەڵس کەوت لە گەڵ هاوڵاتیان بکریت و پێشێلی مافەکانیان نەکرێت , لە بەرامبەردا بەڕیوەبەری پۆلیسی کفری بەڵینی دا هاوکاریکی باش بیت بۆ ئەم مەبەستە لە چوار چیوەی یاسا گرنگی بە پرنسیپەکانی مافی مرۆڤ بدرێت..

Share This