ڕۆژی دووشەممە بەرواری 6/8 شاندێکی نووسینگەی مافی مرۆڤی ڕاپەڕین کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەر و بەرپرسی هۆبەی یاسایی سەردانی فەرمانگەی داواکاری گشیی ڕاپەڕینیان کرد بەبۆنەی کردنەوەی فەرمانگەکە و دەستبەکاربوونی بەڕێز داواکاری گشتی ، هەروەک باس لە هەماهەنگیی و هاوکاری نێوان هەردوولاکرا بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و سەروەربوونی یاسا لە ناوچەکە ، شایانی ئاماژەبۆکردنە کە دوای هەوڵێکی زۆر توانرا کە فەرمانگەی ناوبراو لەناوچەکە بکرێتەوە سەرەڕای ڕێگریی و درووستکردنی بەربەست لەلایەن چەند لایەنێک کە بەرژەوەندییان لەبوونی ئەو جۆرە دامودزگایانە لەناوچەکە نییە.

Share This