, وەکو نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان بۆ بەدواداجوون بۆ ڕەوش و گوزەرانی ئاوارەکان لە ڕیگای تیمی نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیانەوە چاودێریان دەکەین و بەدوادا جوون بۆ گرفتەکانیان دەکەین و لە نزیکەوە لە گەل ئیدارەی کەمپ گفتوگۆ کراوە بۆ جارەسەر کردنی گرفتەکانیان کە ئەم کەمپە لە توانایدایە نزیکەی ۲٠٠ خێزان وەربگریت و سەرجەم پێداویستیەکانیان بۆ جی بە جی بکات و تا ئیستاش نزیکەی ( ۱۵۹ ) خیزانی وەرگرتوە کە نزیکەی ( ۷۵۹) کەس دەبن هەموویان , تا ئیستا کەرەستەکانی جل و بەگ و خواردنیان بۆ دابین کراوە لە ناو کەمپ لە ڕۆژانی ئایندە بە چڕی چاودیری سەرجەم ئاوارەکان دەکەین لە سنووری گەرمیان ئەمەش دوای ئەوەی کە چەند خیزانیک باسی گرفتی نادادپەروەریان کرد لە دابەش کردنی کەرەستەکان و مافی مرۆڤ داوا دەکات لە سەرجەم ئەو هاوکاری و ئەو گروپانەش بە خۆبەخشانە کەرەستە و خوادن دابەش دەکەن خۆیان مەیدانی بچنە جیگا دوورەکان و گوندەکان کە تا ئیستا سوود مەند نەبوونە بە هۆی ئەوەی کە ئۆتۆمبیلیان نیە و ناتوانن بێنە ئەو جیگایانەی کە خواردنی تیدا دابەش دەکرێت.

Share This