٢٠١٩/٠٦/٠١
لە رۆژی جەژنی مندالاندا نوسینگەمان بە هاوکاری کۆمپانیای ئاسیا سێڵ هەستا بە دابەشکردنی دیاری تایبەت بە سەر منداڵانی خاوەن پیداویستی تایبەت و تازە لە دایکبووان و مندالانی دایەنگە و سەنتەرەکـــان لە پارێزگای هەڵەبجە و شارەدێی تەوێڵــــە.
جێی خۆیەتی بوترێت دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ هەمیشە گرنگی تەواوی داوە و دەشدات بە سەرجەم بۆنەکانی سێکتەرەکانی کۆمەڵگە .
لای خۆیانەوە سودمەندبووان سوپاسی خۆیان گەیاندە نوسینگەمان لە هەمبەر پەرۆشیمان بۆ چینی منداڵان و فەرامۆش نەکردنیان.

Share This