٢٠١٩/٠٤/١١
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ تیمی نوسینگەمان کە پێكهاتبوو لە جێگری بەڕێوەبەر و بەشی یاسایی سەردانی بنکەی پۆلیسی “بیارە”یــان کرد و لە ڕەوش و شوێنی ڕاگیراوانیان پرسیەوە ، جێی خۆیەتی بوترێت شوینیان وەک پێویست نیە و داوایان لە نوسینگەمان کرد لە ڕێی پەیوەندیەکانمان بە ڕێکخراوەکانی تایبەت بەم بوارە هەوڵی باشتر کردنی بدرێت کە بە جۆرێک لە گەل پێوەرەکانی مافەکانی ڕاگیراوان بگونجێت.
شایانی ووتنە لە پێشتردا نوسینگەمان توانیویەتی بە پەیوەندی لە گەڵ چەند رێکخراوێک و لایەنانی پەیوەندیدار هەندێ شوێنی ڕاگیراوان لە چەند بنکەیەکی جیاواز نۆژەن و کەل و پەلی پێویستیان بۆ دابین بکـــات…

Share This