سەرلەبەیانیی ئەمرۆ چوارشەممە بەرواری ١٥/٦ ، تیمێک لە نووسینگەی مافی مرۆڤی راپەرین بۆ بەدواداچوون لە راستیی و درووستیی هەواڵی ئەشکەنجەدانی راگیراوێک ، سەردانی قەزای پشدەریان کرد و چاویان بەو راگیراوە کەوت کە لەلایەن کەسوکارەکەیەوە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە لەکاتی لێکۆڵینەوە لێکۆڵینەوە لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە قەلادزێ ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە ، بەلام پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە قەڵادزی ئەو تۆمەتانە رەت دەکەنەوە و رایدەگەیەنن ، کە تۆمەتباری ناوبراو پێش دەستگیرکردنی بەهۆی وەرگەرانی لە ماتۆرسکیل شوێنەواری جەند برینێک بەجەستەیەوە دیارە ، هەروەک لەلایەن کەسوکارەکەیەوە سکاڵا لەسەر پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پشدەر تۆمار کراوە و دۆسیە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە ، بەڵام تاوەکو ئیستا هیچ کەس لەسەر ئەو رووداوە دەستگیر نەکراوە.

Share This