نوسینگەی مافی مروڤی ئاکرێ وبو مەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئاوارەکان لە سنوری قەزای شێخان سەرەدانێکی ئەنجام دا بو کەمپی ئیسیانی ئاوارەکان کە لەم کەمپە نزیکەی ۲٦٥٦ سەروک خێزان لە ئاوارەکانی برا ئێزیدیەکانن کە لە ناوچەکانی شنگال وبعشیقە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بونە وژمارەی دانیشتوانی ئەم کەمپە ۱٤٥٦٦ کەسە وئامانج لە سەردانەی نوسینگەکەمان ئاگاداربونی نزیک لە رەوشی ئاوارەکان بوو بەشێوەیەکی گشتی ولێکولینەوە لە بونی حالەتی ئیستغلال کردنی ئاوارەکان لە لایەن چەند کەسێکەوە کە بە مەبەستی ناو نوسینی ئاوارەکان وپرکردنەوەی فورم وتومارکردنیان وەک پەنابەر لە چەند ولاتێکی بیانی بە فێل پارە لە ئاوارەکان وەردەگرن کە ئەمەش ئەکەوێتە ژێر باری پێشێلکاری مافی مروڤ وبازرگانیکردن بە مروڤ

Share This