دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ 25 /9 بریاری ژماره‌ 51 ده‌ركرد ، كه‌ له‌و بریاره‌ش ئاماژه‌ی به‌ (( وێنه‌گرتنی ده‌نگده‌رو به‌لگه‌نامه‌ی ده‌نگدان كردبو له‌رۆژی هه‌ڵبژاردن و دواتر ناردنه‌وه‌ی بۆ كۆمسیۆن له‌ ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ )) ئه‌و بریاره‌ش هه‌ر زوو ڕووبه‌رووی ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایی بویه‌وه‌ له‌ناو هاوڵاتیان و چین وتویژه‌كانی كۆمه‌لگه‌ ، هه‌ر له‌و سۆنگه‌وه‌ش وه‌ك هه‌ست كردن به‌ به‌رپرسیارێتی پیشه‌یی و له‌ روانگه‌ی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌پشت به‌ستن به‌ بنه‌ماو ده‌قه‌ یاساییه‌كان ، له‌ په‌یامێكدا ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ داوای له‌كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی كرد كه‌ ئه‌و بریاره‌ هه‌ڵوه‌شێنته‌وه‌و ئه‌و بڕیاره‌شمان به‌ نایاسایی و به‌ پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ له‌قه‌ڵه‌مدا ، بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیش رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی و داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان كرد . بۆیه‌ به‌و هه‌وڵانه‌و دوای په‌یامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی به‌ ژماژه‌ 54 له‌ 27/9 بریاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بریاری پێشوی خۆیان داو ڕێگه‌ به‌ وێنه‌ گرتنی ده‌نگده‌ر نادرێت و مافی ده‌نگدان به‌نهێنی ده‌مێنته‌وه‌و ئه‌ومافه‌ش پاریزراو ده‌بێت .

 

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان

27/9/2018

Share This