ئه‌مشه‌و 24/12/2017 له‌شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌كه‌شیكی ئارام یادی جه‌ژنی له‌دایك بونی حه‌زره‌تی مه‌سیح كرایه‌وه‌ ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ شارۆچكه‌ی عینكاوه‌ له‌كه‌نیسه‌ی ماریوسف سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) له‌گه‌ڵ خوشك برایانی مه‌سیحی و خه‌ڵكی عینكاوه‌و به‌ ئاماده‌ بونی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌شداری ئه‌و یاد كردنه‌وه‌ی كردوو پیرۆزبایی له‌ خوشك و برایانی مه‌سیحی به‌تایبه‌ت و عیراق و جیهان به‌گشتی كردو هیوای خواست ئه‌و یاده‌ ببێته‌ مایه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی و خۆشی بۆ گه‌لانی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سیحیه‌كان به‌تایبه‌تی و هاتنه‌ كایه‌ی كه‌شێكی ئارام بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و هیواشی خواست هه‌موو لایه‌ك به‌خۆشی ئه‌و جه‌ژنانه‌ بكه‌نه‌وه‌و دوور بن له‌ناخۆشی .

Share This