ئه‌مرۆ 17/12 به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) و وه‌زیرانی ناوخۆو كاروباری كۆمه‌لایه‌تی و داد به‌وه‌كاله‌ت په‌رله‌مانی كوردستان له‌دانیشتنیكی ئاسایی یاسای لیبوردنی گشتی په‌سندكرد  كه‌ له‌ 17 مادده‌ پێك دێت له‌دانیشتنكه‌ كه‌ گفتوگۆیه‌كی وورد كرا له‌سه‌ر برگه‌كانی یاساكه‌و سه‌رۆكی ده‌سته‌ش پیشنیارو سه‌رنجه‌كانی خۆی پیشكه‌ش كرد سه‌باره‌ت به‌ ناورۆكی یاساكه‌ كه‌ په‌یوه‌ست بون به‌ گونجانی یاساكه‌ له‌گه‌ل بنه‌ماو پێوه‌ره‌ نیوده‌وڵه‌تیه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ چونكه‌ ناوه‌رۆكی یاساكه‌ بۆ مرۆڤه‌كانه‌و په‌یوه‌سته‌ به‌شكۆی مرۆڤ و ئایینده‌ی ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له‌سه‌ر جئ به‌جئ ده‌كرئ .و له‌یاساكه‌ دا هاتوه‌ سزای ئه‌و كه‌سانه‌ی بریاری له‌سیداره‌دانیان هه‌بوه‌ سزاكه‌یان كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ بۆ سال سال .

دانیشتنكه‌ كه‌ زیاتر له‌ 10 كاتژمیری خایاندو ئه‌ندامانی په‌ره‌لمان زۆرترین گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر مادده‌كان وه‌ ئاماده‌بونی سه‌رۆكی ده‌سته‌ له‌ پێناو گرنگی دانی زیاتر به‌ ناورۆكی یاساكه‌ و وه‌رگتنی سه‌رنج و بیرورایه‌كانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی یاساكه‌و گونجاندنی له‌گه‌ل بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ . دواتر یاساكه‌ خرایه‌ ده‌نگدان و برگه‌ برگه‌ په‌سند كراو بریاره‌ به‌ زووترین كات بنێردریته‌ وه‌قائعی كوردستان بڵاو بكرێته‌وه‌و بچیته‌ بواری جئ به‌جئئ كردن وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ وه‌ك ئه‌ندامی ئو لیژنه‌ ده‌ست نیشان كرا له‌سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كان بۆ جئ به‌جئ كردنی ناوه‌رۆكی یاساكه‌.

Share This