ئه‌مرۆچوارشه‌ممه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) له‌ دیوانی ده‌سته‌ پێشوازی كرد له‌ نێرده‌ی تایبه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ عێرأق ( فینست كیۆم ) به‌پرسی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌شاری هه‌ولێر، ئه‌و سه‌ردانه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ یاداشتێكی ناردبوو سه‌باره‌ت به‌ برینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌و به‌ ووردی ئاماژه‌ی به‌ناوه‌رۆكی یاداشته‌كه‌ كردووه‌ ئاماژه‌ی به‌و قه‌یرانه‌ كرد كه‌ رووبه‌روی هه‌ریمی كوردستان بو له‌ دوای شوباتی 2014 وه‌ به‌هۆی بڕینی موچه‌و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و بژێوی ژیانی هاوڵاتیان .

له‌ته‌وه‌ررێكی تردا سه‌رۆكی ده‌سته‌ به‌ ووردی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ناوبراوی دایه‌وه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌ت و پرسیكی تایبه‌ت كراو به‌تایبه‌ت ئاماژه‌ به‌مادده‌ی 14 ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێڕاق كرا كه‌ ده‌ڵی (( عێراقیه‌كان هه‌موویان به‌رامبه‌ر یاسا یه‌كسانن بێ جیاوازی به‌هۆی ره‌گه‌زو نه‌ته‌وه‌و ئایین و مه‌زهه‌ب وبیروڕاو…..) له‌و باره‌وه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران یه‌كێكه‌ له‌و مافانه‌و بڕینی یه‌كێكه‌ له‌پیشیلكردنی زه‌قی مافه‌كانی مرۆڤ.

له‌ته‌وه‌رێكی تری دانیشتنه‌كه‌ تیشگ خرایه‌ سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ به‌گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان ومافی پیكهاته‌كان به‌تایبه‌تی و ئاماژه‌شی به‌ ده‌رچواندنی چه‌ندان یاسا كرد له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ كه‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌بوه‌ له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌ره‌و پیش بردنی وه‌ك یاسای روبه‌روبونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ژماره‌ 8 ی ساڵی 2011 و وتیشی هه‌ندێ یاساش هه‌یه‌ تا ئیستا نه‌چۆته‌ بواری جێ به‌جێ كردن وه‌ك یاسای ژماره‌ 5 ی ساڵی 2015 ی پێكهاته‌كان وه‌ وتیشی به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی نه‌بونی هه‌ندێ یاسا تا ئیستا پێشیلكاری به‌رامبه‌ر هه‌ندێ چین و تویژ به‌رده‌وامه‌ وه‌ك نه‌بونی یاسای منداڵ كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێك پێش ئیستا چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك پیشكه‌ش به‌پرلمان كراوه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كان و ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به‌ڵام تا ئێستا هه‌ر ته‌نها له‌ سه‌ر ڕه‌فه‌كانی په‌ره‌لمان دانراون .

له‌كۆتاییدا ناوبراو دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی به‌ زانیاریه‌كان سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی بڕینی موچه‌و و وتی به‌دوا داچون ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپی و ئه‌و یاداشته‌یان ده‌گه‌ینێ و وتیشی له‌گه‌ڵ به‌پرسانی عێڕاق و هه‌رێمیش گفتوگۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌ بده‌ین.

 

Share This