هێمن کاکەبرا ، جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی هەڵەبجەی مافی مرۆڤ
٣١ ساڵ لەمەوبەر و لە وەها ڕۆژێکدا تاوانێکی دڕندانە دەرهەق بە گەلی کورد کرا کە بوە هۆی جینۆساید کردنی هەزاران ڕۆڵەی سیڤیل ، ئەم تاوانەش بە یەکێک لە گەورەترین پێشیلکاریەکانی مافی مرۆڤ دادەنرێت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.
دیارە لە جاڕنامەی جیهانی گەردونی مافی مرۆڤدا هاتووە “هەموو کەسێک مافی ژیان و ئازادی ڕا دەربڕینی هەیە” بەڵام لێرەدا و لەم تاوانەدا سەرەتاییترین ماف پێشێل کــرا بە بێ گوێدانە بنەماکانی مافی مرۆڤ و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بەم بابەتە.
ئەوەی زیاتر جیگەی تێڕامانە ئەم تاوانە لە لایەن حکومەتێک کرا دەرهەق بە تاک بە تاکی گەلەکەی خۆی کە هیچ پیوەرێکی مرۆڤایەتی نایگرێتەوە , بنچینەی تاوانێکە مایەی تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگا و دروست بوونی کاریگەریە نیگەتیڤەکانە لە سەر نەوەکانی داهاتوش کە ئەمەش مەترسیە بۆ ژیانی داهاتوو لە سەر بیر و هزری بەجێماوانی ئەم تاوانە.
هەرچەندە میژوویەکی بە سەردا تێپەڕیوە بەڵام ئیستاش درەنگ نیە کـــە هەمووان هەوڵی ئەوە بدەین ببینە زامن و هۆشیار کردنەوەیان بە سڕینەوەی وەهم و کاریگەرە خراپە بەجێماوەکانی سەر بیر و هزریان ئەمە لە لایەک و لە لایەکی دیکەشەوە کارکردنمان بۆ دوبارە نەبوونەوەی وەها پیشێلکاریەکی دیکە بەرانبەر مافەکانمان و ئاشنا کردنی نەوەی نوێ بە قوربانیدانەکانی گەلی کوردمان…

Share This