دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ نوسینگەی مافی مرۆڤی سۆران : لە درێژەی کار و چالاکیەکانمان رۆژی ( ۲ / ٤ / ۲٠۱۸ ) نوسینگەکەمان هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمینارێک لەقوتابخانەی ( ئامادەیی تانیالی کچان ) بۆ هەردوو توێژەی کۆمەڵایەتی نوسینگەکەمان ( کلسوم رحمان سعدی و ڤیان لطيف حاجى ) لەژێر ناونیشانی ( خراپ بەکار هێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ) کە لەلایەن پێشکەشکارانی سیمینارەکە لایەنە باشەکان و هەم کاریگەری و لایەنە خراپەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ قوتابیان ڕوون کرایەوەو دواتر لەلایەن قوتابیانی بەشدار بوو بە سەرنج و بەشداری کردنیان بابەتەکە زیاتر دەوڵەمەند کرا .

Share This