ئه‌مرۆ 18/3/2019 سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ( ضياء بطرس صليوا ) پێشوازی كرد ( ئایدن معروف ) ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌خولی ئیستاو خولی ڕابردووو شاندێكی هاوڕئ  له‌به‌ره‌ی توركمانی كه‌ بۆ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی سوپاس و پێزانینی خۆیان سه‌ردانی ده‌سته‌یان كردبوو.

له‌دانیشتێنكدا به‌ڕیز ئایدن معروف وتی رؤلی ده‌سته‌و سه‌رۆكی ده‌سته‌ به‌رز ده‌نرخێنین له‌ خزمه‌ت كردن له‌ بواری مافه‌كانی مرۆڤ و داكۆكی كردن له‌مافی سه‌رجه‌م پیكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بئ جیاوازی به‌تایبه‌ت ڕؤڵی ده‌سته‌ له‌كاتی هاتنی ئاواره‌كان له‌ سالێ 2014 زۆر گرنگ بو كه‌ توانیان هاوكاری بگه‌یننه‌ ئاواره‌كان به‌تایبه‌ت له‌ چیای شنگال و كه‌مپه‌كان وه‌ وتیشی وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی توركمان هه‌میشه‌ هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی ده‌سته‌مان بیرناچێ بۆ ئاواره‌ توركمانه‌كان و داكۆكی له‌مافه‌كانیان.

له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی ناوبراو وتی هه‌رێمی كوردستان پیویستی به‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له‌نێوان ده‌زگاو ئه‌و شوێنانه‌ی تایبه‌تمه‌ندن به‌مافی مرۆڤ له‌پێناو به‌ره‌و پیش بردنی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤو لای خۆیه‌وه‌ش ئاماده‌یی ده‌ربری له‌هه‌ردوو لایه‌نی په‌رله‌مانی و وه‌ك لیژنه‌ی مافی مرۆڤ و به‌ره‌ی توركمانی كه‌ هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ل ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ. وتیشه‌ له‌خولی ڕابردوو ئیمه‌ شاهیدی كاره‌كانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به‌ڕیز سه‌رۆكی ده‌سته‌ بوین.

وه‌ وتیشكی خسته‌ سه‌ر مافی نه‌ته‌وه‌ی توركمان له‌هه‌ریمی كوردستان وتی ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین به‌ناوچه‌كانی تری عێراق كه‌ له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرو ئاواره‌ بون دان ده‌بینین زۆر جیاوازه‌و له‌ هه‌رێم هه‌موولا ئازادن له‌ په‌یره‌و كردنی مافه‌كانی خۆیان و وتیشی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ڕؤلی زۆربوه‌ له‌و بواره‌و ده‌كرێ له‌داهاتوش ڕؤلی زیاتر ببینی.

دواتر سه‌رۆكی ده‌سته‌ خۆشحأڵی خۆی به‌ سه‌ردانی شانده‌كه‌ ده‌ربڕی و وتی ئه‌و گه‌واهی دانه‌ی ئێوه‌ بۆ كاره‌كانمان نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی ده‌سته‌یه‌و به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی كه‌ ده‌سته‌ پیشكه‌شی كردون له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ره‌ڕای بونی ڕیگری و له‌مپه‌ر له‌سه‌ر ڕێگای كاركردن له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ده‌سته‌و فه‌رمانبه‌رانی كه‌ هه‌میشه‌ دلسۆزانه‌ كاریان كردوه‌.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ وتیشی بۆ ئه‌وه‌ی پیشكه‌وین وببینه‌ نمونه‌یه‌كی دیارو جوان ده‌بێت كه‌ش و هه‌وای دیموكراسی بڕه‌خسێنین و ڕێز له‌بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ بگرین ،وه‌ كار بكه‌ین له‌سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی رۆشنبیری مافه‌كانی مرۆڤ و یه‌كتر قبولكردن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌سته‌ كاری كردوه‌ له‌گه‌ل ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی.

له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ وتی وه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ رؤلی زۆرمان بوه‌ له‌هه‌مواری چه‌ندان یاساو پیشكه‌ش كردنی چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك بۆ په‌رله‌مان كه‌ خزمه‌ت به‌ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات. وتیشی ده‌سته‌ چاره‌سه‌ری چه‌ندان كیشه‌و سكالای كردوه‌ كه‌ بۆمان هاتوه‌ به‌دوا داچونمان كردوه‌و په‌یوه‌ندیمان به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردوه‌و چه‌ندان حاڵه‌تمان یه‌كلا كردۆته‌وه‌. وه‌ وتیشی نمونه‌ی یاسای لێبوردنی گشتی كه‌ خه‌لكانێك سودی بینی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ له‌ دانیشتنی په‌رله‌مان به‌شداربوو به‌ پیشكه‌ش كردنی پیشنیارو ڕاسپارده‌و ده‌سته‌ی مافی مرۆڤیش له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ندام بو له‌ لیژنه‌ تایبه‌ته‌كان له‌و بواره‌.

وه‌ وتیشی ته‌نانه‌ت ده‌سته‌ ڕؤلی هه‌بو له‌ده‌ركردنی سی بریاری ڵێبوردنی تایبه‌ت بۆ سی حاڵه‌تی زۆر تایبه‌ت كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌خۆشی تایبه‌ت و دریژخایه‌نیان هه‌بو.

له‌باره‌ی ڕه‌وشی پێكهاته‌كان سه‌رۆكی ده‌سته‌ نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌هه‌ندێك هه‌وڵ و هه‌ڵویست كه‌ مه‌به‌ستیانه‌ لێ ی بۆ بی به‌ش كردنی پێكهاته‌كان له‌مافه‌ سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كان و یان بێزاركردن  وه‌كو ره‌ت كردنه‌وه‌ی سیسته‌می كۆتای په‌رله‌مانی و بڵاو كردنه‌وه‌ی هزری توند ڕه‌وی به‌رامبه‌ر ئایینه‌ جیاوازه‌كان له‌لایه‌ن توندڕه‌وه‌كان به‌تایبه‌ت له‌كاتی سه‌ری ساڵی زایینی و ئاهه‌نه‌گه‌كان و یاده‌كانی ئه‌و گه‌ل و میلله‌تانه‌.

بۆیه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ وتی ئه‌ركی هه‌مو لایه‌كه‌ هه‌وڵه‌كانمان بخه‌ینه‌ گه‌ر بۆ بلاو كردنه‌وه‌ی رۆشنبیری مافه‌كانی مرۆڤ و یه‌كتر قبوڵكردن وڕه‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌و فكرانه‌و ڕیگری كردن له‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی بیری توند ڕه‌وی به‌تایبه‌ت وه‌زارتی ئه‌وقاف و رۆشنبیری وپه‌روه‌رده‌و ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و لیژنه‌ی مافی مرۆڤ.

له‌كۆتایدا هه‌رددولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر پته‌و كردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و كاری هاوبه‌ش به‌تایبه‌ت ئاماده‌ كردنی ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌مافه‌كانی مرۆڤ و له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاولاتیان دایه‌ وه‌ هه‌مواری ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ بۆ ئه‌و قۆناغه‌ پیویستن.

 

 

Share This