بەشی راگەیاندن وپەیوەندیەکانی نوسینگەی مافی مروڤی ئاکرێ ئەلقەیەکی نوێی بەرنامەی ماف پێشکێش کرد و بابەتی ئەلقەکە (هەلبژاردن مافە وبەشداری کردنی هاولاتیان لە دەنگدان ئەرکە) بە بەشداری کردنی بەرێوبەری نوسینگەی مافی مروڤی ئاکرێ بەرێوەبرا کە تێدا مافی هەلبژاردن وبەشداری کردنی هاولاتیان لە پروسەی دەنگدان بە پێی رێسا وبنەما نێودەولەتیەکان ویاسای ژمارە ٤٥ هەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شیکرانەوە وهەروەها چەندین پرسی تری گرێدراو بە پروسەی هەلبژاردن وچاودێریکرنی هەلبژاردنەکان ودیاری کردنی ئەو کریارانەی کە بە پێشیلکاری ئەژماردەکرێن وچونیەتی سکالا تومارکردن لە روژی هەلبژاردن . بەرنامەی ماف بەرنامەیەکی نوسینگەی مافی مروڤی ئاکرێیە لە ئامادەکردن وپێشکێش کردنی لێپرسراوی بەشی راگەیاندن وپەیوەندیەکانی نوسینگەکەمان ( رێنجبر محمد جمعة ) وهەر ۱٥ روژ جارێک بەخش دەکرێت لە رادیوی دەنگی کوردستان ئاکرێ

Share This