دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ/ نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان- مافی مرۆڤی خانەقین دوای ئەوەی هاوڵاتیەک بە ناوی ( ر – م – ف ) دانیشتوی شاری خانەقین پەیوەندی بە بەڕیوەبەری مافی مرۆڤی گەرمیانەوە دەکات بە دەم گریانەوە هانا بۆنووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان دێنیت و ئاماژە بەوە دەکات کە لە تەنیشت ماڵی خۆی دووکانی هەیە بژێوی ژیانی ئەستەمە چونکە مێردی نیە و خاوەنی ۳ مندالە و لە لایەن هیزە ئەمنیەکانەوە لێ ی دراوە لە ئیستا نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان بەدواداچوون دەکات بۆ کەیسی ئەم ژنەو بە یەکەم پێشیلکاری دادەنریت لە سالی ۲٠۱۷ لە سنووری گەرمیان و بە پێ ی ڕاپۆرتی پزیشکی ئاسەواری لێدان بە جەستەیەوە دیارە و ئاماژەی پێ کراوە داوای تەواوی بەلگەکانی لێ کراوە لە کاتی ئامادەکردنی ئاراستەی داواکاری گشتی دەکریت بە مەبەستی وەرگرتنی ئیجرائاتی پێویست.

Share This